وەرزی چاندنی دار زەیتون دەستپێدەکات
K24 - هەولێر
بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر رایگەیاند، وەرزی چاندنی دار زەیتون دەستپێدەکات، جووتیاران ئاگادار دەکەینەوە رێژەیەکی زۆر دار زەیتوونمان لەبەر دەستە بەنرخی هاندان دەدرێتە جووتیاران.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی کانوونی دووەمی 2024، هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، وەرزی چاندنی دار زەیتون دەستپێدەکات و جووتیاران ئاگادار دەکەینەوە کە رێژەیەکی زۆر داری زەیتوونمان لەبەر دەستە، بە نرخی هاندان دەدرێت پێیان.
ئەو دەڵێت، چەند جۆرێک داری زەیتوون هەیە، بەڵام ئەو جۆرەی کە زۆر گونجاوە جوتیاران دەچێنن بە ناوی کورانتینا جۆرێکی ئیتاڵییە، کە گونجاوە بۆ خاکی هەرێمی کوردستان و بەرهەمێکی باشی هەیە و 20% جۆری ئەم زەیتوونە رێژەکەی لە زەیت پێکهاتووە، ئەوجۆرە دار زەیتونە بەرگەی پلەی گەرمی بەرز دەگرێت، بەڵام لە سەرمادا گەشە دەکات.
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر راشیگەیاند، رێژەیەکی زۆر دار زەیتوونمان هەیە، هەر جووتیارێک داوای بکات ئێمە دەتوانین بۆی دابین بکەین، چونکە بۆ کەشوهەوای هەرێمی کوردستان دەگونجێت.