وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر: تاکە چارەسەر بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکان، گفتوگۆیە

K24 - برۆكسل:
وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا بە کوردستان24ـی راگەیاند، پێویستە کار بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت.
ئەنتۆنیۆ تایانی لە وەڵامی پرسیاری کوردستان24 لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر ئاشکرایکرد، تاکە چارەسەر بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکان، گفتوگۆیە.
تایانی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پێویستە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کار بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی بکەین، هەروەها لە دژی رێکخراوی تیرۆرستی بوەستینەوە.
ده‌شڵێت: "تاکە چارەسەر بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاشتی، گفتوگۆ و دیپلۆماسییەتە".
درەنگانی شەوی دووشەممە (15ـی کانوونی دووەمی 2024) بە مووشەکی بالیستی هێرش کرایە سەر هەولێر و هاووڵاتییانی سڤیلی کردە ئامانج، لە ئەنجامدا چوار هاووڵاتی شەهید بوون و شەش کەسی دیکەش برینداربوون کە یەکێک لە شەهیدەکان منداڵێکی ساوای شیرەخۆرەیە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه، جه‌نگ له نێوان چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل سه‌ریهه‌ڵدا، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له هه‌ردوولا كوژراو و برینداربوونه و ملیۆنههاش ئاواره بوون.
جیا له‌وه‌ش چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، ده‌ستیانكردووه به‌هێرشكردنه‌سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له ده‌ریای سوور، له وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا سوپای ئه‌مه‌ریكا پێگه و باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی چه‌كداره حووسییه‌كانی چه‌ندینجار بۆردومانكرد.
وێڕای بوونی شه‌ڕ و ئاڵۆزی له باشووری لوبنان له‌نێوان چه‌كدارانی حزبوڵڵای لوبنانی و سوپای ئیسرائیل.