ئێران شهڕى دژى سهلهفيهت راگهياند
وەزیری پەروەردە و فێر كردنی ئێران عەلی ئەسغەر فانی رایگەیاند، وەزارەتەكەیان بە رهسمى لە ژوورە فكريەكانیدا رووبەڕووی بیری سەلەفیگەری دەبێتەوە و دەیكاتە یەكەمین پرس لە پلانەكانیاندا.
K24 – ههولێر:
وەزیری پەروەردە و فێر كردنی ئێران عەلی ئەسغەر فانی رایگەیاند، وەزارەتەكەیان بە رهسمى لە ژوورە فكريەكانیدا رووبەڕووی بیری سەلەفیگەری دەبێتەوە و دەیكاتە یەكەمین پرس لە پلانەكانیاندا.
ھەواڵدەری ئیلنا بڵاویكردەوە، پرسی سەلەفیگەری و كاریگەریيەكانی لەسەر چۆنیەتی بیر كردنەوەی گەنجان لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە خراوەتە باس و ئێستاش دەست بە جێبەجێكردنی پلانە داڕێژراوەكان بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئەو بیرۆكەیە كراوە.
ئێران لە ساڵانی رابردوودا بە بەردەوامی سعودیهی بە دامەزرێنەری پێگەی سەلەفیگەری لە وڵاتەكەی تۆمەتبار كردووە و چەند رۆژ لەمەوبەریش زیاتر لە 21 كەسی بە تۆمەتی ھەبوونی بیرۆكەی سەلەفیەتی تەكفیری لەسێدارەدا كە سەرجەمیان كورد بوون.