ڤێدانت پاتێل بۆ كوردستان24: فلای بەغدا لە نزیکەوە کاری لەگەڵ سوپای پاسداران کردووە
K24 – واشنتن:
ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، له‌باره‌ی سزاكانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی وڵاته‌كه‌ی بەسەر کۆمپانیای فلای به‌غدای عێراقی، وه‌ڵامی كوردستان24ـی دایه‌وه و رایگه‌یاند، سزاکان تاکە ئامرازی بەردەستمان نیین، بڕوامان وایە سزاکان ئامرازی گرنگن لەدژی ئەو کەسانەی سیستەمی ئابووری خۆیان و ئەمریکاش خراپ بەکاردەهێنن.
هه‌روه‌ها پاتێل ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، فلای بەغدا لە نزیکەوە کاری لەگەڵ سوپای پاسداران کردووە.
ئەمڕۆ وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی بیانی، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی سوپای پاسدارانی و گرووپە چەکدارەکان لە عێراق، سووریا و لوبنان، سزای بەسەر کۆمپانیای فڵای بەغدا سەپاند.
هەروەها وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای بەسەر حوسێن موئنیس، سەرۆکی بزووتنەوەی ماف لە پەرلەمانی عێراقیشدا سەپاند کە تۆمەتباری کردووە بەوەی کەلوپەلی بۆ سوپای پاسداران گواستووەتەوە.
پێشتریش ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی سزاكانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی وڵاته‌كه‌ی بەسەر کۆمپانیای فلای به‌غدا بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتبوو، سزاكان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای پاسداران و گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێرانه.