رووماڵ

خۆپیشاندانی جەماوەری لە هەڵەبجە دژ بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەستیپێکرد

خۆپیشاندانی جەماوەری هەڵەبجە
خۆپیشاندانی جەماوەری هەڵەبجە

K24 - هەولێر

ئەڤین عەتا، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، دیارە وەک شارەکانی دیکەی کوردستان، پارێزگای هەڵەبجەش بۆ ئیدانەکردنی ئەو هێرشەی کە کرایە سەر هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان، بووە هۆی شەهید کردن و بریندارکردنی خەڵکی سڤیل، ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی عومەری خاوەر بە ئامادەبوونی سەرجەم چین و توێژەکان پارێزگای هەڵەبجە گرد بوونەوەیەک ئەنجام دەدەن، لەوگۆڕەپانی عومەری خاوەر دەست پێدەکات تاکو بەردەم باخی گشتی، بە دروشمی نا بۆ کوشتنی منداڵ و خەڵکی سڤیلی هەرێمی کوردستان.

عومەر فارس، رێکخەری گردبوونەوەی پارێزگای هەڵەبجە، بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەمڕۆ خۆپیشاندانێکی هێمنانە لە پارێزگای هەڵەبجە بە سەرجەم چین و توێژەکانی لەلایەن قوتابیان و گەنج و لاو ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە بۆ سەر هەرێمی کوردستان- هەولێر دەکەین.

گوتیشی: "ئێمە پەیامی ناڕەزایەتی خۆمان بە گۆمەڵگای نێو دەوڵەتی دەگەیەنین، کە دەبێت هەڵوێستی هەبێت لەسەر بۆردوومانەکان و داوا دەکەین سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بپارێزێت، ئێمە وەک چین و توێژەکانی پارێزگای هەڵەبجە هاوسۆزی خۆمان بۆ دانیشتوانی هەولێر دەردەبڕین".

کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.