رێژه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بۆ ئاسيا گه‌شه‌ى كردووه‌

ھەناردەی نەوتی ئێران بۆ ئاسیا گەیشتە 1.7 ملیۆن بەرمیل له‌ رۆژێكدا.

K24 – هه‌ولێر:

ھەناردەی نەوتی ئێران بۆ ئاسیا گەیشتە 1.7 ملیۆن بەرمیل له‌ رۆژێكدا.

ھەواڵدەری ئیرنا بڵاویكردەوە، ھەناردەی نەوتی ئێران بۆ ئاسیا گەیشتە یەك میلیۆن و 700 ھەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.

بە وتەی بەشی ئابووری ئەو ماڵپەڕە، وڵاتانی چین، ھیند، ژاپۆن و كۆریای باشوور كە بەر لە لادانی گەمارۆكان كڕیاری نەوتی ئێران بوون، دوای لادرانی گەمارۆكان رێژەی كڕینی نەوتیان لە ئێران بەرز كردووتەوە و بەم شێوەیە ئاستی ھەناردەی نەوتی ئێران 47 لەسەد گەشەی كردووە.

لە چەند مانگی رابردوودا ھەناردەی نەوتی ئێران گەیشتووه‌تە بەرزترین ئاست بەراورد بە 4 ساڵی رابردوو.