خۆپیشاندانی كورد و كوردستانیان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه دژی هێرشی مووشه‌كی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر

K24 – هەولێر:
هێرشه مووشه‌كییه بالیستییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و ماڵی شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یی، ده‌نگدانه‌وه و كاردانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی لێكهوتهوه. كوردستانیان به هه‌موو چینوتوێژهكانیان له شار و ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كورستان و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به ده‌وری یه‌ك كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجام دا و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه به‌رز كرده‌وه و وێڕای سه‌ركۆنه‌كردن، هاوكات داوای كۆتاییپێهێنانی ئه‌و هێرشانه‌یان بۆ سه‌ر هه‌ولێر كرد.
گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له هه‌ولێر
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی دژ به هێرشه مووشه‌كییه بالیستییه‌كه‌ی ئێران ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی هەولێر رۆژی سێشەممە، 16ـی کانوونی دووەمی 2024، ته‌نیا دوای چه‌ند كاتژمێر له هێرشه‌كان، لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان گردبوونەوە و ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێرانیان بۆ سەر هەولێر كرد.
هاووڵاتییان داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان كرد هەڵوێستیی جیدی خۆیان دەرببڕن، دژی ئەو هێرشەی کە کراوەتە سەر شاری هەولێر.
هاووڵاتییانی خۆپیشانده‌ری هەولێر رایانگه‌یاند "هاتووین نیگەرانی خۆمان دژی ئەو هێرشە مووشەکییەی شەوی رابردوو دەرببڕین، کە کراوەتە سەر شاری هەولێر، چونكه دەیانەوێت سەقامگیریی و ئارامی شارەکەمان بشێوێنن، داوا لە یونامی دەکەین کە هەڵوێستی هەبێت دژی ئەم مووشەکبارانە و چیتر خەڵکی سڤیل نەکرێتە ئامانج".
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر كه به‌شداری گردبوونه‌وه‌كه‌ی كردبوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، شەوی رابردوو لە ئەنجامی مووشەک بارانکردنی شارەکەمان بەناڕەوا لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ژمارەیەک هاووڵاتیی شەهید و برینداربوون.
گوتیشی: "وێڕای ئەوەی بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە زاڵمانە و ستەمکارانە دەکەین بۆ سەر شارەکەمان، رایدەگەیەنین، هەموو ئەو پاساوانەی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانی هێنراونەتەوە بۆ پەلامارەکەیان بێبنەمان و دوورن لە راستییەوە، هیچ پاساوێکیان بۆ هێرشە ناڕەواکانیان نییە، تەنیا خەڵکی سڤیلی ئێمەیان کردووەتە ئامانج، مووشەک بارانکردنی خەڵکی هەولێر کۆمەڵکوژی، تاوانێکی نا ئەخلاقی و نێودەوڵەتییە".
ئومێد خۆشناو راشیگه‌یاند: شاری هەولێر هەمیشە شاری پێکەوەژیان و ئارامی و میوانداری ئاوارە و خەڵکی لێقەوماو و هەڵگری پەیامی مرۆڤایەتی ژیان و بوژاندنەوە بووە، لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا.
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆران
رۆژی چوارشەممە، 17ـی کانوونی دووەمی 2024، دانیشتوانی دەڤەری سۆران وه‌ك هاوسۆزییه‌ك بۆ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر و شه‌هیدبوونی هاووڵاتییانی سڤیل، لە خۆپیشاندانێکدا هێرشە مووشەکییەکەی ئێرانیان بۆ سەر هەولێر ئیدانە کرد.
هاووڵاتییانی سۆران رایانگه‌یاند "هەموو کورد لە کوردستان بریندارە، دەمانەوێت بە گەلی ئێران بڵێین ئایا کوشتنی منداڵێکی یەک ساڵ و نیو، تۆڵەی دایکێکی قوربانییەکی کرمانی کردەوە؟ یاخود تۆڵەی ئەوان لە هەرێمی کوردستان؟ تاوانی میللەتی کورد چییە، پێیان وانەبێت کە ئێمە نازێک لەسەر حکومەتی خۆمان یاخود لە وڵاتی خۆمان دەکەین ئیتر پشتمان لێی کردبێت، پێیان وابێت بەو کردەوانە دەمان ترسێنن، ئەمڕۆ ئێمە لە هەموو رۆژێک توڕەتر و بریندارترین، هەموو رۆژێکیش پێداگرتر دەبین لەسەر پاراستنی ئاڵاکەمان و نیشتمانەکەمان".
بەشداربووانی ئه‌و خۆپیشاندانه هه‌روه‌ها گوتیان: "بەشداریمان کردووە لە ئیدانەکردنی ئەو هێرشە ناڕەوایەی سوپای پاسدارانی ئێران، دژ بە خەڵکی سڤیل منداڵ و ژنی کەسایەتیەکی دیاری شاری هەولێر ئەنجامدرا، ئەم کارە دوورە لە هەموو بەها مرۆڤایەتییەکان و دراوسێیەتی، بەشێکیشە لە پێشێلکردنی سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان، پەیامی سەرۆک بارزانی زۆر روونە، ئەوان دەتوانن بمانکوژن، بەڵام ناتوانن ئیرادەمان لێ‌بستێنن، ئەم کارە تیرۆرستییەی ئەوان بەهیچ شێوەیەک بەبێ وەڵام نامێنێت، پێویستە حکومەتی ناوەندی بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان هەستێت و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش دەبێت رێگری بکات لە دووبارە کردنەوەی ئەمجۆرە کارە تیرۆرستییەی سوپای پاسداران".
دهۆك خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجام ده‌دات
جه‌ختیشیان كرده‌وه "ئەم کارە تیرۆرستییەی ئێران رێگریکردنە لە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو خزمەتگوزارەییەی دابینکراوە و پێشکەش دەکرێن لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو پێكەوەژیانەی کە هەیە لە هەرێمی کوردستان و گەشەسەندنەکانی کوردستان، چاویان پێ هەڵنایەت".
خه‌ڵكی دهۆك رۆژی پێنجشه‌ممه 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، به گڕوتینه‌وه چوونه گۆڕه‌پانی خۆپیشاندان دژی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر رایانگه‌یاند "ئێمە ئەمڕۆ لێرەین بۆ ئەوەی هێرشە ناحەقییەکەی سوپای پاسدران بۆ سەر شاری هەولێر شەرمەزار بکەین. ئەو هێرشە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و منداڵ و خەڵکی سڤیل بووەتە قوربانی".
سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا "ئامانجی سەرەکی ئێران بنبڕکردنی گەلی کوردە و نایەوێت ئێمە بوونمان هەبێت. بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدەن ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن، بەڵام با لەوە دڵنیابن، هەموو هەوڵەکانیان بێ ئاکام دەبن".
هه‌روه‌ها داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد لە بەرامبەر ئەو هێرشە مووشەکییە بەردەوامانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان بێ دەنگ نەبن و هەڵوێستی جیددیان هەبێت. گوتیشیان، کورد میللەتێکی ئاشتی خوازە و هەرگیز نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێک.
هه‌موو چینوتوێژ و پێكهاته جیاوازه‌كانی دهۆك به‌شدارییان له خۆپیشاندانه كردبوو، هاووڵاتییەکی دیکەی عەرەب بە کوردستان24ـی راگەیاند، "هەرێمی کوردستان جێگەی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەموو پێکهاتە جیاوازەکانە و نامانەوێت بەردەوام لەلایەن وڵاتانی دراوسێییەوە بکرێتە ئامانج. داوامان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەوەیە، سنوورێک بۆ هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دابنێن بۆ ئەوەی چیدیکە خەڵکی سڤیل نەکرێتە قوربانی".
خۆپێشاندەرێکی دیکەش ئەوەی خستەڕوو، "هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی ئارامە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دەیانەوێت لە رێگەی ئەو هێرشانەوە، ئارامی و سەقامگیرییەکەی تێکبدەن. بۆ هەموو لایەک روونە، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها هەرێمی کوردستان ئارامە، دەیانەوێت ئەوەش نەهێڵن".
عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆک كه به‌شداری خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی دهۆكی كردبوو لە گوتارێکدا رایگەیاند "بە توندی هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆکانەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر و خەڵکی سڤیلی شارەکە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین کە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت".
پارێزگاری دهۆک لە گوتارەکەیدا سوپاسی حکومەتی عێراق، ئەمەریکا، فەرەنسا و هەموو ئەو وڵاتانەی کرد کە سەرکۆنەی هێرشە "تیرۆریستییەکەی" سوپای پاسدرانی ئێرانیان بۆ سەر هەولێر کردووە. جەختیشی کردەوە، "هەرێمی کوردستان هۆكارێكی سەقامگیرییە لە ناوچەکە و هەرگیز نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێک".
پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد، "دەمانەوێت بە ئاشتی و ئازادی لەسەر خاکی خۆمان بژین. دەمانەوێت بە خۆشی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێمان بژین. هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە هەرگیز هەرێمی کوردستان نابێتە هەڕەشە بۆ سەر ئارامی و ئاسایش هیچ وڵاتێکی دراوسێ؛ بەڵکوو بەردەوام دەستی ئاشتیمان بۆ وڵاتانی دراوسێ درێژکردووە".
جه‌ختیشیكرده‌وه "بە درێژایی مێژوو بە چەندین شێواز هەوڵی بنبڕکردنی گەلی کورد دراوە، بەڵام هەموو هەوڵەکان شکستیان هێناوە و کورد هەر ماوە. دڵنیابن لەوەی نە هێرشی مووشەکی و نەهیچ جۆرە هێرشێکی دیکە ناتوانێت ئیرادەمان بشکێنێت و لە پارێزگاریکردن لە خاك و وڵاتەکەمان بەردەوام دەبین".
وەکو ئەوەی عەلی تەتەر لە بەشێکی دیکەی گوتاره‌كه‌یدا گوتیشی"بە درێژایی مێژوو بۆ هەموو لایەک روونبووەتەوە، هێندەی دوژمن زیاتر هەوڵی لەناوبردنی گەلی کوردی داوە، گەلی کورد بەهێزتر هەڵساوەتەوە و هەمیشە رووبەڕووی نەیارانی بووەتەوە. ئەو تۆمەتانەی بەرپرسانی ئێران ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکەن، لە بنەڕەتدا بێ بنەمان".
بانگه‌وازه‌كه‌ی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە وڵاتانی جیهان
دوای گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ولێر، سۆران و دهۆك ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی زیاتر بوو به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا رۆژی 18ـی كانوونی دووه‌می 2024، کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە وڵاتانی جیهان، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، ناوەندەکانی رەوەندی کوردستانی، فیدراسیۆن، رێکخراو و کۆمەڵەکانی رەوەندی کوردستانی لە وڵاتانی جیهان، رۆژی شەممەی 20ـی کانوونی دووەمی 2024 کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆلە بەردەم باڵیۆزخانەکانی رژێمی ئیسلامی ئێران لە وڵاتان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.
لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها هاتبوو، ناوەندەکانی رەوەندی کوردستانی، فیدراسیۆن، کۆمەڵە و رێکخراوەکانی سەر بە کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و هەموو کوردستانیانی نیشتمان پەروەری تاراوگە، وەک ئەرکێکی نەتەوەیی ئاگاداردەکرێنەوە لەو رێکەوت و کاتەی کە دیاریکراوە، بە ئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە بەشداری ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان بکەن، ئەوەش نیشاندانی ئەرکی کوردستانیانەی هەموو کوردێکە.
له یه‌كه‌م وه‌ڵامدانه‌وه و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە وڵاتانی جیهان، رۆژی شەممە 20ـی کانوونی دووەمی 2024، ئەحمەد بناڤی، سەرۆکی ناوەندی رەوەندی کوردستان لە کەنەدا، لە میانەی گەشتێکی هەواڵی کوردستان24 رایگەیاند، ئێمە وەک ناوەندی رەوەندی کوردستانی هێرشی مووشەکی رژێمی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان، هەولێر بەتووندی شەرمەزار دەکەین، گیانی شەهیدەکانیشمان بە بەهەشتی بەرین شادبێت و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکانمان دەخوازین.
ئەو گوتیشی: "ئەوە ئەرکی رەوەندی کوردستانییە، لەگەڵ دەستپێکی ئەو رووداوەی کە روویدا، بە تایبەت ئێمە وەک رەوەندی کوردستان لە کەنەدا دەستمان بە کار‌و چالاکییەکانمان کرد، هەوڵماندا دەنگی خۆمان بگەیەنینە هەموو دامودەزگای حکومەتی کەنەدا لەسەر ئاستی حکومەتی فیدڕاڵ و سەر ئاستی پارێزگا و لەگەڵ چەندان نامە بۆ پەرلەمانتارەکان".
رەوەندی کوردستانی لەشاری کالگاری کاتژمێر01:30ـی دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه 20ـی كانوونی دووه‌م، خۆپیشاندانێکی فراوانی بە بەشداری حەوت ئەندام پەرلەمانی کەنەدی کە دۆستی دێرینی چەند ساڵەی کوردن ئه‌نجام دا.
خۆپیشاندان و كاردانه‌وه‌كان له وڵاتانی ئه‌وروپا
به‌لجیكا: رۆژی شه‌ممه 20ـی كانوونی دووه‌می 2024، ره‌وه‌ندی كوردستانی له به‌لجیكا خۆپیشاندانیان له دژی هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆسه‌ر شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا و تێیدا هێرشه‌كانی تارانیان بۆسه‌ر هه‌ولێر ئیدانه كرد.
سوید: هاوكات ره‌وه‌ندی كوردستانی له سوید هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له به‌لجیكا خۆپیشانانێكی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجام دا و تێیدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێریان كرد و پشتیوانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
هۆڵه‌ندا: كاردانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژ به هێرشی ئێران له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا و ره‌وه‌ندی كوردستان به‌رفراوانتر بوو و خۆی له چه‌ندان چالاكی جۆراوجۆر به‌تایبه‌ت له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بینییه‌وه. هه‌مان رۆژ واته شه‌ممه 20ـی كانوونی دووه‌می 2024، كوردانی تاراوگه له هۆڵه‌ندا، دژی بۆردومانكردنی شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، خۆپیشاندانی فراوانییان ئه‌نجامدا.
كوردانی تاراوگه له هۆڵه‌ندا به گوتنه‌وه‌ی سروودی ئه‌ی ره‌قیب و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی كوردستان، ئیدانه‌ی بۆردومانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی‌یان بۆسه‌ر شاری هه‌ولێر كرد، كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیل شه‌هید و برینداربوون.
پێشتریش هانکە برونس، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایگەیاند، لە گفتوگۆی لەگەڵ حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، داوایكرد روونکردنەوە لەسەر شەهیدکردنی ژینە پێشڕەو دزەیی لە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر بدات.
ئاماژەی بەوەشدابوو، بە توندی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر سەرکۆنە دەکەن و لە بەرامبەریشدا باڵیۆزخانەی ئێرانیان لە هۆڵەندا بانگهێشتکردووە.
به‌ریتانیا: هه‌ر ئه‌و رۆژه ره‌وه‌ندی كوردی له به‌ریتانیا له به‌رده‌م باره‌گای باڵیۆزخانه‌ی ئێران دژی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر هه‌ولێر خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجام دا و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هه‌ولێر شاری نموونه‌یی ئاشتی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌ركۆنه‌ی هه‌ر هێرشێكی ئێرانیان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كرد.
خۆپیشاندانه‌كه له به‌ره‌ده‌م باره‌گای باڵیۆزخانه‌ی ئێران له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو و به‌شداربووان رایانگه‌یاند، ره‌وه‌ندی كوردی كه كوردی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستانی تێدایه به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
خۆپیشانده‌ران رایانگه‌یاند، تاكه داواكارییان ئه‌وه‌یه كورد ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو رۆژێك ئه‌و جۆره هێرشانه‌ی به‌رامبه‌ر دووباره نه‌بێته‌وه.
خۆپیشانده‌ران جه‌ختیشیان كرده‌وه، هه‌ولێر نموونه‌ی شاری ئاشتی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌موو پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له‌خۆگرتووه. گوتیشیان، هه‌ولێر ئیسرائیل نییه تا ئێران هێرشی بكاته سه‌ر، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیه‌تی له ئیسرائیل بدات، ته‌لئه‌ڤیڤ زۆر دوور نییه.
ئه‌ڵمانیا: ئه‌ڵمانیا یه‌كێكی دیكه بوو كه ره‌وه‌ندی كوردستانی تێیدا جووڵه‌ی كرد و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژ به هێرشی مووشه‌كی بالیسیتی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بۆ سه‌ر هه‌ولێر ئه‌نجام دا.
رۆژی شه‌ممه 20ـی كانوونی دووه‌می 2024، ره‌وه‌ندی كوردستانی له شاری دۆسلدۆرفی ئه‌ڵمانیا، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و هێرشه‌كه‌ی ئێرانیان بۆسه‌ر هه‌ولێر شه‌رمه‌زار و ئیدانه كرد.
نه‌رویژ: نه‌رویژ كه ژماره‌یه‌ك زۆر له ره‌وه‌ندی كوردستانی تێدایه بێبه‌ش نه‌بوو له له‌خۆگرتنی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژ به هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر و هه‌مان رۆژ واته رۆژی شه‌ممه 20ـی كانوونی دووه‌می 2024، رەوەندی کوردی له‌و وڵاته به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان و گوتنه‌وه‌ی سروودی نیشتمانی ئه‌ی ره‌قیب، ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سوپای پاسدارانیان بۆسه‌ر هه‌ولێر كرد.
سویسرا: له هه‌مان كاتدا رەوەندی کوردستانی لە جنێفی پایتەختی سویسرا، بۆ پرۆتستۆکردنی هێرشەکانی بێپاساوی سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ سەر هەولێر و هەرێمی کوردستان، چوونە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و بە به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان و وێنەی شەهیدان پێشڕەو دزەیی و ژینای کچی هاتنە سەر شەقام و دروشمی پاراستنی هەرێمی کوردستانیان لە هەڕەشە و هێرشە بێپاساوەکانی ئێران دەگوتەوە.
خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له ئه‌مه‌ریكا
ره‌وه‌ندی كوردستانی له ئه‌مه‌ریكا هاوكاتی خۆپیشاندانی ره‌وه‌ندی كوردستانی له ئه‌وروپا و هه‌مان رۆژ واته رۆژی شه‌ممه 20ـی كانوونی دووه‌می 2024، دژی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر، بە بەشداری تریفه عه‌زیز نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، لەبەردەم کۆشکی سپی به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان گردبوونەوە.
ناوه‌نده‌كانی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان به سروودی ئه‌ی ره‌قیب وه‌ڵامی هێرشه‌كان ده‌ده‌نه‌وه
رۆژی یه‌كشه‌ممه 21ـی كانوونی دووه‌می 2024، وه‌رزی نوێی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد. بە بەشداری ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێوڕەسمی تایبەت بە رێزگرتن لە گیانی شەهیدانی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر بەڕێوەچوو، هاوکات سەرکۆنەی ئەو هێرشە کرا بۆ سەر هاووڵاتییانی سڤیل.
سەرەتای رێوڕەسمەکە لە قوتابخانەکان بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستیپێکرد، بەڕێوەبەرەکانی قوتابخانەکان لە وتەیەکدا باسیان لەو هێرشە تاوانکارییە کرد کە بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتی سڤیل لە هەولێر گیانیان لەدەستدا و شەش هاووڵاتی دیکەش برینداربوون.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە یەکێک لە قوتابخانەکانی هەولێر بەشداری لە رێوڕەسمەکە کرد و لە وتارێکدا هێرشە مووشەکییەکەی ئێرانی بۆ سەر هەولێر بە تاوان و دوژمنکاری ناوبرد، گوتیشی: "هەرێمی کوردستان هەرێمێکە بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیخوازی هەمووان، ئەوانەی کە هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج هیچ بیانوێکیان نییە".
وەزیری پەروەردە راشیگەیاند: پەلاماردان و شەهید کردنی خەڵکی سڤیل بەبێ هیچ بیانوێک ئازایەتی نییە، چونکە جەنگ لە شوێنی دیکەیە نەک هەرێمی کوردستان، ئەو تاوانە لە بیرەوەری نەوە دوای نەوەی خەڵکی کوردستان دەمێنێتەوە".
لە بەشێکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، "سەرکۆنەکردنی ئەو هێرشە لەلایەن خەڵک دەرخەری ناڕەوایەتی و ئەو زوڵم و ستەمەیە کە دەرهەق بە خەڵکی کوردستان کرا، ئەوان کە ناتوانن بەرامبەر بە دوژمنەکانیان بوەستنەوە دێن خەڵکی سڤیلی هەرێمی کوردستان دەکەنە قوربانی".
ده‌ڤه‌ری زاخۆ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌كات
زاخۆ بۆ ده‌ربڕینی هاوسۆزی و پشتیوانی بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كورددستان رۆژی یه‌كشه‌ممه 21ـی كانوونی دووه‌می 2024، هەڤرست رەجەب، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، بە هەزاران هاووڵاتیی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، دژی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر لە گۆڕەپانی پردی دەلال گردبوونەوە.
گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە کوردستان24ـی راگه‌یاند: "خەڵکی زاخۆ دەیەوێت لێرەوە ئەو پەیامە بە دونیا بگەیەنێت کە ئێمە میللەتێکی ئاشتیخوازین و ئاشتیمان دەوێت، ئەو هێرشەی کە کراوەتە سەر هاووڵاتییانی هەولێر هێرشێکی تیرۆرستییە".
گوتیشی: "لە گردبوونەوەی ئەمڕۆی زاخۆ، پەیامێک لەلایەن نوێنەری خەڵکی زاخۆ ئاراستەی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق و جیهان دەکرێت".
جگە لە کورد بەشێک لە کریستیانەکان بەشدارییان لە گردبوونەوەی زاخۆ کردبوو، یەکێک لە هاووڵاتییە کریستیانەکان گوتبووی: کوردستان هەمیشە جێگەی پێکەوەژیانی ئاشتیانە بووە و دژی هیچ نەتەوە و پێکهاتەیەک نەبووە، بۆیە ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەولێر ناڕەوا و بێ پاساون".
هەروەها داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، کە بێدەنگی بشکێنێت و سنوورێک لەبەردەم ئەو هێرش و دەستدرێژیانەی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دابنێت، بۆ ئەوەی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت.
ئاکرێ و بەردەڕەش بۆ هه‌ولێر ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان
رۆژی دووشەممە، 22ـی کانوونی دووەمی2024، خەڵکی ئاکرێ و بەردەڕەش دژی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر، بە درووشمی "ئیرادەی کوردستان لەژێر چەک و موشەک ناهەژێت" خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان رێکخست.
هاووڵاتییان لە خۆپیشاندانەکەی ئاکرێ رایگه‌یاند: خەڵکی ئاکرێ و بەردەڕەش بۆ ئیدانەکردنی هێرشە مووشەکییەکانی پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان- هەولێر دەکەن، کە بووەتە هۆی شەهید کردن و بریندارکردنی خەڵکی سڤیل، لەم خۆپیشاندانەدا پەیامێکی ناڕازی بوون ئاراستەی جیهان دەکەین، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەو هێرشانە دووبارە نەکرێنەوە سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە بیانوو پاساوی جۆراوجۆر.
خۆپیشانده‌ران جه‌ختیان كرده‌وه "خەڵکی دەڤەری ئاکرێ بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکەن، ئێمە بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکەین جارێکی دیکە ئەو ستەم و زوڵمە دژی خەڵکی ئێمە لە هەولێر یا سلێمانی یاخود هەر شارێکی دیکە بکرێت لەلایەن ئێرانەوە، دووبارە بە هەموو دەوڵەتانی جیهان دەڵێین، بەهیچ شێوەیەک سەری خۆمان دانانەوێنین بۆ هیچ کەس و وڵاتێک کە ستەم و زوڵم لە ئێمەی کورد بکەن".
سلێمانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی له پاڵ هه‌ولێر ده‌وه‌ستێته‌وه
هه‌ولێر به ته‌نیا نه‌مایه‌وه، شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاتنه پاڵی و پشتیوانی و هاوسۆزی خۆیانیان بۆ ده‌ربڕی. ئەمڕۆ سێشەممە، 23ـی کانوونی دووەمی2024، هاوژین جەمال، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، هاووڵاتییانی شاری سلێمانی پەیتا هاووڵاتییانی خۆپیشانده‌ر گوتیان "ئێمە دەمانەوێت پەیامی ئەوە بگەیەنین، کە سلێمانیش بەشێکە لە جەستەی ئەم کوردستانە، سلێمانیش بە ئازاری شارەکانی دیکەی کوردستان ئازاری پێدەگات."
جه‌ختیشیان كرده‌وه "خەڵکی سلێمانی هەمیشە دەنگێکی رەزای کوردایەتی و نیشتمان پەروەری بووە، ئەمڕۆ بە هەمان شێوە دەنگی مرۆڤدۆستی خۆی بەرامبەر بە هەموو مرۆڤ دۆستانی جیهان بەرز دەکاتەوە، هەروەها پەیامێکیش دەدات بە دەستدرێژیکاران، کە گرەو لەسەر ناتەبایی کوردستان و حزب و لایەنەکان و خەڵکی نەکەن، هەموومان یەک جەستەین لەم خاکەدا ئەگەر پێویستیش بێت هەموومان ئامادەین گیانی خۆمان بۆ ئەم خاکە فیداکەین".
گوتیشیان: مرۆڤ هەمووی ئەندامی یەک پەیکەرن، لە کاتی هەر نەهامەتی و ئازاردا ئازار بە هەر یەکێکیان بگات، بەوی دیکەش دەگات، خەڵکی کوردستان و لایەنەکانی کوردستانیش پێویستە بەو شێوەیە بن، کە ئێمە هەموومان بەشێکین لە جەستەی گەورەی نیشتمان، راستە کوردستان کێشەی تێدایە، بەڵام لەکاتە پێویستەکاندا ئێمە هەموومان پشت و پەنای یەکترین.
شارى هەڵمەت و قوربانى بۆ هەولێر رژانە سەرشەقام و بە یەکدەنگ دژى هێرشەکانی ئێران وەستانهوه و بە ئامانجگرتنی ماڵی هاووڵاتییانیان سەركۆنە و شەرمەزارکرد، هاووڵاتییان هێرشە مووشەکییەکە، بە هێرشێکی مەبەستدار بۆ سەر ئاسایش و ئابووری هەرێمی کوردستانیان ناوبرد و رایانگه‌یاند، گەلی کورد خۆی رادەستی ویستی هیچ هێزێکی داگیرکەر ناكات.
سلێمانییەکان پەیامی ئاشتیان دەگوتەوە و دا‌واشیان لە ئێران کرد لە بری هێرشی مووشەکی و کوشتنی هاووڵاتییانی کورد، باشترە دەستی ئاشتەوایی درێژ بکەن، چونکە کورد نەتەوەیەکە هەرگیز لەناو ناچێت.
گردبوونەوە و خۆنیشاندانەکە ژمارەیەک چالاکوان و رێکخراوی کۆمەڵگه‌ی مەدەنی لە باخی نالی لەسەر شەقامی سالمی شاری سلێمانی رێکیانخستبوو، کە هاووڵاتییەکی زۆری شارەکە تیایدا بەشداربوون.
زیاد رەزا، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە خۆپیشاندانەکەدا بە کوردستان24ـی راگەیاند، وەک هەر تاکێکی کوردی ئەم شارە ناڕەزایی دەربڕین و بۆردومانکردن و مووشەک بارانی ئێران بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، شەرمەزار دەکەین کە بە پاساوی ناڕاست و درۆ کە چەندەمین جارە ماڵی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکرێت.
لەخۆپیشاندانەکاندا هەزاران کەس بەشدارییان کرد، تیایدا لەرێگەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و گووتنەوەی دروشمەوە پاڵپشتی خۆیان بۆ شاری هەولێر دووپاتکردەوە، جەختییان لەوەشکردەوە، مووشک بۆردوومان ئیرادەی کورد تێکناشکێنن، چونکە لەماوەی سەد ساڵی رابردوو، دووژمنان چەندان جۆر چەکییان دژی گەلی کورد بەکارهێناوە، بەڵام ئەوان لەناوچوون و کورد هەرمایەوە.
لەخۆپیشاندانی سلێمانی گوتاری پشتیوانی بۆ هەولێر خوێندرایە، پەیامی ئەوە گەیەندرا، خاکی کوردستان یەک پارچەیە، بەئازاردانی هەر جێگەیەکی، جێگەکانی دیکەش هەست بە ژان دەکەن.
هه‌ڵه‌بجه‌ی پایته‌ختی ئاشتیی و پشتیوانه به‌وه‌فاكه‌ی هه‌ولێر خۆپیشاندان ده‌كات
پارێزگای هەڵەبجەش وەک شارەکانی دیکەی کوردستان، بۆ ئیدانەکردنی ئەو هێرشەی کە کرایە سەر هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان، بووە هۆی شەهید کردن و بریندارکردنی خەڵکی سڤیل، ئەمڕۆ سێشه‌ممه 21ـی كانوونی دووه‌می 2024، لە گۆڕەپانی عومەری خاوەر بە ئامادەبوونی سەرجەم چینوتوێژەکان پارێزگای هەڵەبجە، گردبوونەوەیەک كه له گۆڕەپانی عومەری خاوەر دەست پێدەکرد تاکو بەردەم باخی گشتی به‌رده‌وام بوو، بە دروشمی نا بۆ کوشتنی منداڵ و خەڵکی سڤیلی هەرێمی کوردستان، ئەنجام درا.
خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بەجلی سپی و دڵی میهرەبانیان هاتنه سەر شەقام، منداڵانی هەڵەبجە لە پێشەوەی ناڕەزایەکان بوون بۆئیدانە کردنی هێرشەکانی هەولێرو شەهیدبونی منداڵان.
سەرجەم چین و توێژەکانی هەڵەبجە هاوخەم و هاوسۆزی هەولێر بوون و سەرکۆنەی هەرهێرشێک دەکەن بۆسەر پایتەختی هەرێمی کوردستان بەپاساوی ناڕەوا.
لەپایتەختی ئاشتییەوە هەڵەبجەییەکان پەیامی ئاشتییان نارد و ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەولێریان كرد.
هەڵەبجەییەکان هەمیشە بەوەفا بوون بەرامبەر ئەو هاوسۆزی و هاوکاریانی لەکاتی کیمیاباران کردنی هەڵەبجە بۆهەڵەبجەیەکانیان هەبوە ئەمڕۆش لە هەڵەبجەوە پشتیوانی بۆ پایتەختی هەرێمی کوردستان دوپات دەکەنەوە بەیەک دەنگ سەرجەم چین و توێژەکان دەڵین نا بۆ شەهید کردی خەڵکی سڤیل.
عومەر فارس، رێکخەری گردبوونەوەی پارێزگای هەڵەبجە، بە کوردستان24ـی راگەیاند، خۆپیشاندانێکی هێمنانە لە پارێزگای هەڵەبجە بە به‌شداری سەرجەم چین و توێژەکانی لەلایەن قوتابیان و گەنج و لاووه ئه‌نجام درا و ئیدانەی ئەو هێرشانەیان كرد کە له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه كرایه سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
گوتیشی: "ئێمە پەیامی ناڕەزایەتی خۆمان بە گۆمەڵگای نێو دەوڵەتی دەگەیەنین، کە دەبێت هەڵوێستی هەبێت لەسەر بۆردوومانەکان و داوا دەکەین سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بپارێزێت، ئێمە وەک چین و توێژەکانی پارێزگای هەڵەبجە هاوسۆزی خۆمان بۆ دانیشتوانی هەولێر دەردەبڕین".
لەخۆپیشاندانەکاندا هەزاران کەس بەشدارییان کرد، تیایدا لەرێگەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و گووتنەوەی دروشمەوە پاڵپشتی خۆیان بۆ شاری هەولێر دووپاتکردەوە، جەختییان لەوەشکردەوە، مووشک بۆردوومان ئیرادەی کورد تێکناشکێنن، چونکە لەماوەی سەد ساڵی رابردوو، دووژمنان چەندان جۆر چەکییان دژی گەلی کورد بەکارهێناوە، بەڵام ئەوان لەناوچوون و کورد هەرمایەوە.
لەخۆپیشاندانی هەڵەبجە گوتاری پشتیوانی بۆ هەولێر خوێندرایە، پەیامی ئەوە گەیەندرا، خاکی کوردستان یەک پارچەیە، بەئازاردانی هەر جێگەیەکی، جێگەکانی دیکەش هەست بە ژان دەکەن.
ده‌ڤه‌ری رانیه بۆ پشتیوانیكردنی هه‌ولێر ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز ده‌كاته‌وه
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 23-01-2024، خۆپیشاندانی بەرفراوانی خەڵکی رانیە و دەوروبەری لە دژی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەستیپێکرد. ئەوان داوایان كرد، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵوێستی جیددی بنوێنن بۆ رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
عەلی حەسەن، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی رانیە ناوەندی ئیدارەی راپەرین بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئێمە وەک هاونیشتیمانیانی دەڤەری راپەرین، دەمانەوێت بڵێینە ئێران وەک دانیشتووانی رانیە رەتی هەموو دەستدرێژییەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.
گوتیشی: ئەم گردبوونەوەیە نەک تەنها بۆ هێرشەکانی ئێران، بەڵکو بۆ هەر هێرشێکە کە بکرێتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان، جا لەلایەن هەر وڵاتێکەوە بێت، بۆیە ئێمە ئامادەین گیانی خۆمان ببەخشین.
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئێمە ماوەیەکی درێژە لە ژێر کۆمەڵکوژی و بۆمببارانی دوژمنانی کوردین، بەڵام کورد هەمیشە لە پێشکەوتن و بەرەوپێشچوون دایە."
لە گردبوونەوەکەدا ئافرەتان و پیاوان لە تەمەنە جیاوازەکان بەشداریان کرد و تێیدا وێڕای ئیدانەکردنی ھێرشەکان و شەھیدکردنی خەڵکی مەدەنی و بە ئامانج گرتنی شوێنی نیشتەجێبوونی ھاووڵاتیان بە پاساوی جۆراو جۆر، داوای یەکھەڵوێستی و یەک گوتاری سیاسی وجەماوەری کرا بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشی ناحەزان و رەتکردنەوەی ھەر دەستدرێژەک بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان .
لەخۆپیشاندانی راپەڕیندا گوتاری پشتیوانی بۆ هەولێر خوێندرایە، پەیامی ئەوە گەیەندرا، خاکی کوردستان یەک پارچەیە، بەئازاردانی هەر جێگەیەکی، جێگەکانی دیکەش هەست بە ژان دەکەن.
گردبوونەوەکە ھەزاران کەس بەشداری تێداکرد، پەیامی ئەوان ئاشتی و تەبایی ناوماڵی کوردی و ئیدانە وشەرمەزارکردنی ھێرشی ئێران بوو بۆسەر خاکی ھەرێمی کوردستان .
گردبوونەوەکە لەلایەن رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی رێکخرابوو، لەبەردەم ئیدارەی راپەرین یاداشتی شەرمەزارکردنی ھێرشەکانیان خوێندەوە .
ھەزاران کەس لە گردبوونەوە جەماوەریەکە بەشداریان کرد و بەبێ کێشە و ھێمنانە کۆتایی ھات ، بەشداربووان پەیامی یەکھەڵوێستی و ئاشتیان پێ‌بوو و شەرو گێچەڵی وڵاتانی دراوسێی و ئێرانیان رەتکردەوە.
شارۆچكه‌ی كه‌لار به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕێت
بڕیار وایه بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی چوارشه‌ممه 24ـی كانوونی دووه‌می 2024، له كه‌لار گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت.
گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه له به‌رده‌م قوتابخانه‌ی له‌یلا قاسم بۆ رێزگرتن له سه‌روه‌ری نیشتمان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه به بیانووی بێ بنه‌ما كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر و شه‌هیدبوونی ژن و منداڵ و خه‌ڵكی بێتاوانی لێكهوتهوه، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
شارۆچكه‌ی شێخان دژ به هێرشی سه‌ر هه‌ولێر بێده‌نگ نابێت
شارۆچكه‌ی شێخان وه‌ك هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان دژی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر، ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت.
بڕیار وایه سبه‌ی چوارشه‌ممه 24ـی كانوونی دووه‌می 2024، له ژێر دروشمی (ب موشه‌كان مه ناترسینین و ئیرادا مه لاواز ناكه‌ن)، خه‌ڵكی قه‌زای شێخان خۆپیشاندانێكی گه‌وره دژی هێرشه مووشه‌كیه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ن.
کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.
لەکاردانەوەی رووداوەکەشدا، لەزۆرینەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و شارە گەورەکانی ئەوروپا، خۆپیشاندان بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی سوپای پاسداران ئەنجامدران.