عادل باخه‌وان: ئێران ئامانجیه‌تی له ڕێگه‌ی هێرشه‌كانی له ئابووری هه‌رێمی كوردستان بدات

K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێران ئامانجیه‌تی له ڕێگه‌ی هێرشه‌كانی له ئابووری هه‌رێمی كوردستان بدات. ده‌شڵێت، هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی ئێران له یه‌ك كاتدا پێكه‌نیناوی و گریاناوییه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 23ـی كانوونی دووه‌می 2024) عادل باخه‌وان، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق له به‌رنامه‌ی باسی رۆژ كه ژینۆ محه‌ممه‌د له كوردستان24 پێشكه‌شی ده‌كات، سه‌باره‌ت به هێرشی مووشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئێران ئامانجیه‌تی له ڕێگه‌ی هێرشه‌كانی له ئابووری هه‌رێمی كوردستان بدات.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هه‌رێمی كوردستان له دیدی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر له یه‌ك كاتدا پێكه‌نیناوی و گریاناوییه، چونكه به ئێران ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ده‌ست بۆ ئێمه درێژ نه‌كه‌یت، بۆ هاوپه‌یمانه‌كانمان درێژی بكات ئاساییه!
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێران بوێری ئه‌وه ناكات هێرش بكاته سه‌ر ناوه‌نده هه‌ستیاره‌كان و قه‌ڵای هه‌ولێر و بازاڕه گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ناچاره هێرش ده‌كاته سه‌ر بازرگانان و دواتریش پاساوی چه‌واشه‌كارانه ده‌هێنێته‌وه.
عادل باخه‌وان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێرشی ئه‌مجاره‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌دیاریكراویش بۆ سه‌ر هه‌ولێر شێوازێكی جیاوازی هه‌بوو به‌تایبه‌تی كه ده‌كه‌وێته قۆناغی دوای 7ـی ئۆكتۆبه‌ر كه جه‌نگی ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی تێدا هه‌ڵگیرسا. واته هێرشه په‌یوه‌ندی به مێژووی دوای 7ـی ئۆكتۆبه‌ری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، بۆ یه‌كه‌م جاره هه‌ولێر به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كانی خسته به‌رده‌م راڕایی و ترازان و خستنییه به‌رده‌م به‌رپرسیاره‌تی هه‌ڵوێست. ته‌نانه‌ت نووری مالیكی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نه‌كرد.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، بۆ یه‌كه‌م جار له دوای ساڵی 2003، حكومه‌تی عێراق هێرشی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به "هێرشی دوژمنكارانه" ناوده‌بات، به‌و مانایه‌ی له رووی سۆسۆلۆژیای زانسته سیاسییه‌كانه‌وه ئه‌م ده‌ربڕینه ئاسان نییه، به‌و مانای عێراق ده‌یتوانی به‌رامبه‌ر به ئێران جه‌نگ رابگه‌یه‌نێت.
عادل باخه‌وان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، عێراق له ساڵی 2023ـدا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانه‌وه چانسی ئه‌وه‌ی پێ درابوو خۆی رێك بخاته‌وه و رێگه له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران بگرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ی پێ نه‌كرا و كۆتایی به واده‌ی چانسهكهش هات، به‌مه‌ش عێراق بووه‌ته "ده‌وڵه‌تی له‌رزۆك" و خاوه‌نی پاره و سه‌ربازی و ئابووری و چه‌ك و پرۆسه‌ی سیاسی خۆی نییه.
کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.
لەکاردانەوەی رووداوەکەشدا، لەزۆرینەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و شارە گەورەکانی ئەوروپا، خۆپیشاندان بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی سوپای پاسداران ئەنجامدران.