دانیشتووانی شێخان ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران دەکەن
K24 – هەولێر
خۆپیشاندانەکانی ئیدانەکردنی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر و شەهیدکردنی هاووڵاتییانی سڤیل لە ناوخۆی کوردستان بەردوامە، ئەمڕۆ لە شێخان و ئیدارەی گەرمیان خۆپیشاندانی جەماوەری هاووڵاتییان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکە بەڕێوەدەچێت.
لە خۆپیشاندانەکاندا هاووڵاتییان بە بەرزکردنەوەی وێنەی شەهیدانی هێرشە مووشەکییە و ئاڵای کوردستان، ئیدانەی هێرشەکە دەکرێت و داوای سنووردانانێک لەبەردەم دەستدرێژییەکانی سوپای پاسداران دەکرێت.