ئه‌مريكا به به‌هاى زياتر له مليارێك دۆلار چه‌ك ده‌فرۆشێته سعووديه
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پنتاگۆن)، رايگه‌ياند، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕيوه چه‌ك به سعووديه بفرۆشن.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پنتاگۆن)، رايگه‌ياند، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕيوه چه‌ك به سعووديه بفرۆشن.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه، ئه‌مريكا به بڕى 1.15 مليار دۆلار چه‌ك و كه‌رسته‌ى سه‌ربازى ده‌فرۆشێته سعووديه.
له ديارترين ئه‌و كه‌رستانه‌ى گرێبهستيان له‌باره‌وه واژوو كراوه، 130 تانكى جۆرى ئه‌برامز و 20 زرێپۆشن.
ئاژانسى هاوكارى ئاسايشى به‌رگرى ئه‌مريكا كه سه‌رپه‌رشتى فرۆشتنى چه‌ك ده‌كات، رايگه‌ياندووه، ئه‌و گرێبه‌سته ده‌بێته هۆى به‌هێزبوونى ئاسايشى به‌رگرى ئه‌مريكا.
ئه‌وه‌شى گوتوه: ئه‌و چه‌كانه به هاوپه‌يمانێكى ستراتيژى ئه‌مريكا ده‌فرۆشرێن.
له ناوه‌ڕاستى ئازار/ مارسى 2015ه‌وه سعووديه سه‌رۆكايه‌تى هاوپه‌يمانێتييه‌كى عه‌ره‌بى ده‌كات و شه‌ڕى له دژى حوسييه‌كانى يه‌مه‌ن ده‌ستپێكردووه و ئه‌و شه‌ڕه خه‌رجييه‌كى زۆرى سه‌ربازى خستووه‌ته ئه‌ستۆى حكومه‌تى رياز.