زوبێر ره‌سووڵ: هێرش بۆ سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ پێشهاتێكی نوێ و ستراتیژیه‌تی ئه‌مه‌ریكایه
K24 - هەولێر:
مامۆستایه‌كی زانكۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات، لێدان له گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و به فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، پێشهاتێكی نوێ و ستراتیژیه‌تی واشنتۆنه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 24ـی كانوونی دووه‌می 2024) زوبێر ره‌سووڵ، لێكۆڵه‌ر و مامۆستای زانكۆ تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، لێدانی گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ جاری دووه‌م و له‌سه‌ریه‌ك به بڕیاری جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له یه‌ك كاتدا پێشهاتێكی نوێ بوو و به‌شێكیشه له ستراتیژیه‌تی واشنتۆن.
ئه‌و لێكۆڵه‌ر و مامۆستایه‌ی زانكۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لێدان له‌و گرووپه چه‌كدارانه، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یه كه گرووپه‌كانی نزیك له ئێران له عێراق ده‌یكه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
زوبێر ره‌سووڵ باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات بازنه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فراوان نه‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا مه‌به‌ستیانه گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق چاوترسێن بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه ئه‌م جاره ئه‌مه‌ریكا به راشكاوانه ناوی ئه‌و گرووپانه‌ی هێناوه كه به ئامانجیان ده‌گرێت.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه حكومه‌تیان پێكهێناوه و له ئێران نزیكه، له هه‌مووان زیاتر له گرووپه چه‌كداره‌كان نزیكترن، بۆیه زۆرترین مه‌ترسیشیان له‌سه‌ره كه چانسی به‌رده‌میان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه لاوازه.
شه‌وی 23ـی كانوونی دووه‌می 2024، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پێنتاگۆن) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا و لە تۆڵەی زنجیرەک هێرش بۆ سەر هێزەکانیان لە عێراق و ناوچەکە؛ هێزەکانیان سێ بنکەی سەر بە گرووپی کەتائیب حیزبوڵڵا کە "لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت" لەنێو عێراق بۆردوومان کردووە.
میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبیش ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، ئەو بنکانەی حیزبوڵڵا لە ئەنبار و بابل بۆردوومانکراون و، بەهۆیەوە ژمارەیەک چەکدار کوژراو و برینداربوون.
بەگوێرە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا، ئەو بنکە و دامەزراوەیە لەلایەن میلیشیاکانی کەتائیبی حزبوڵڵای سەر بە ئێران و گروپەکانی دیکەی سەر بە ئێران بەکارهێنراون. ئەم هێرشانە بارەگاکانی KH و شوێنی هەڵگرتن و مەشق و ڕاهێنانیان کردووەتە ئامانج