كۆشكی سپی: هێرشهكانمان له عێراق به وردی ئامانجهكانی پێكاوه
K24 – هەولێر:
كۆشكی سپی رایدهگهیهنێت، هێرشهكانمان له عێراق به وردی ئامانجهكانی پێكاوه.
ههروهها راشیگهیاند، ئیدارهی بایدن پلانی بۆ كشانهوه له سووریا نییه.
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمهریکا لە وەڵامی هێرشە درۆنیی و مووشەکییەکانی گرووپە میلیشیاکانی عێراق بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا، چەند بنکە و بارەگایەکی حزبووڵڵای عێراقی لە قائیم و جەرەفولسەخر بۆردومانکرد، حەشدی شەعبیش رایگهیاند، لە هێرشەکانی شەوی رابردوودا کوژراو و بریندار هەبوون.
پێشتریش فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا رایگەیاندبوو، لەوەڵامی هێرشەکانی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراقی بۆ سەر هاوپەیمانان، لە نێویاندا هێرشەکەی 20ی ئەم مانگە بۆ سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا سێ ناوەندی میلیشیاکانی حزبوڵڵا و گرووپەکانی دیکەی سەر بە ئێرانی لە عێراق بۆردومانکرد.
فەرماندەییەکە ئاماژەیداوە، لە هێرشە ئاسمانییەکاندا شوێنی مەشقکردنی چەکداران لە سەر هەڵدانی مووشەک و درۆنەکان کراوەتە ئامانج.