چالاكوانێكی ژینگه‌پارێزی: بوونی مین به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین گرفت ئه‌ژمار ده‌كرێت
"ئه‌و توانسته‌ی له به‌رده‌ستی ئێمه‌یه به‌ڕاستی سنووداره"
K24 – سۆران- ته‌یفوور محه‌ممه‌د:
چواری نیسانی هه‌موو ساڵێك به‌بڕیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به ڕۆژی جیهانی وشیاركردنه‌وه‌و پاڵپشتیكردنی كاروباری نەھێشتنی مین ناسراوه ، له ناوچه‌ی سۆران و باڵه‌كایه‌تیش له ناوچه سنوورییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر مین و ته‌قه‌مه‌نی پاشماوه‌ی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران هه‌یه، چالاكوانێكی ژینگه‌پارێزیش ده‌ڵێت مین به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئه‌ژمارده‌كرێت نه‌ك هه‌ر له ناوچه‌ی سۆران و باڵه‌كایه‌تی به‌ڵكو له جیهان ده‌كات.
جه‌مال جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای گشتيی كاروباری مین-هه‌ولێر بۆ كوردستان24 گوتی: "به‌رنامه‌كی ساڵانه‌ی خۆمان هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی مین ته‌ركیز له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ین كه نێزیكن له خه‌ڵك كه هاووڵاتی زۆری لێیه دانیشتوانهكیی زۆر خه‌ڵك له‌وێنده‌ر هه‌یه".
جه‌مال جه‌لال گوتیشی: "به‌رنامه‌ی خاسمان هه‌یه هه‌روه‌ها وشیاركردنهوهش به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئێمه رۆژانه تیمه‌كانمان ده‌رده‌چێ له‌بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك".
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای گشتيی كاروباری مین-هه‌ولێر ئه‌وه‌شی گوت: "به‌ڵام ئه‌و توانسته‌ی له به‌رده‌ستی ئێمه‌یه به‌ڕاستی سنووداره، یه‌عنی ئه‌گه‌ر بێ و توانستی بۆ نموونه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری مین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ولێر ئێمه نۆ تیمی پاككردنه‌وه‌ی ده‌ستیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ تیمهكی گه‌ڕۆك".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌گه‌ر بتوانین ئه‌مه ئه‌و توانسته‌ی كه له‌به‌رده‌ستمانه زیادبكرێ ئه‌كید ئێمه‌ش ده‌توانین به‌رهه‌می پاككردنه‌وه زیاتر بكه‌ین".
ره‌فیق كه‌ره‌م ستورنی چالاكوانی ژینگه‌پارێزی به كوردستان24 گوت: "بوونی مین به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین گرفت ئه‌ژمار ده‌كرێت نه‌ك له سۆران یان له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی به‌ڵكو له سه‌رتاسه‌ری جیهان".
ره‌فیق كه‌ره‌م ستورنی گوتیشی: "ئینجا ئه‌گه‌ر بچووكی بكه‌ینه‌وه و بێینه سه‌ر ناوچه‌ی خۆمان، بۆ مه‌علوومات ئه‌و مینانه‌ش كه هه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆریان به‌سه‌رچووه ئه‌گه‌ری هه‌یه له هه‌ركاتێكدا به هه‌ر هۆكارێك بته‌قێته‌وه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "مه‌رج نییه ئیللا شوانێك یان ئه‌گه‌ر مرۆڤێك بچێتن بۆ راوكردن له ژێری بته‌قێته‌وه له‌وانه‌یه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بته‌قێته‌وه".
په‌یامنێری كوردستان24 ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: "به‌پێی ئامارێكی ده‌زگای گشتیی كاروباری مین-هه‌ولێر له سه‌ره‌تای ساڵی دووهه‌زار و شازده تاكو ئێستا ته‌نها له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر شه‌ش كه‌س به‌هۆی مین بوونه‌ته قوربانی كه دووانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه پێنج له‌ڕووداوه‌كانی به‌رمین كه‌وتن له‌ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و یه‌كێكی دیكه‌ش له‌سنووری شاره‌دێی سیده‌كان تۆماركراوه".
م.ح