حكوومەت بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە كەمدەكاتەوە
چەند بەڕێوەبەراتیەك تێكەڵ دەكرێنەوە
K24 - ھەولێر:
له دواین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردراوه به‌دانانی میكانیزمێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ییه‌كان و هه‌نگاوی یه‌كه‌میش له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كات و چەند بەڕێوەبەرایەتییەك تێكەڵ دەكرێنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی (كوردستان24) بڕیارە له كۆی یازده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كه‌م بكرێنه‌وه بۆ شه‌ش په‌روه‌رده و سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و هه‌ر یه‌ك له كۆیه و شه‌قڵاوه و مێرگه‌سۆر وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه، بەڕێوەبەرایەتی په‌روه‌رده‌كانی چۆمان و رواندزیش ده‌خرێنه سه‌ر په‌روه‌رده‌ی سۆران.
لە بارەی ئەم بڕیارەی وەزارەتی پەروەردە عزیز سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سۆران بە (كوردستان24)ی راگەیاند: "ئێستا كوردستان بە قەیرانی داراییدا تێدەپەڕێت، بۆیە تێكەڵ كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكان كارێكی باش دەبێت، ھەرسێ بەڕێوەبەرایەتی دەڤەری سۆران دەكرێ بكرێن بە یەك و ئاساناكاری بكرێت بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران".
چه‌تۆ باس، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی چۆمان بە (كوردستان24)ی گوت: "ئەگەر چۆمان وەك پەروەردەكانی دیكە تێكەڵ بكرێتەوە ئەوە ھەڵەیەكی گەورە دەكەن، ئەگەر مەبەستیان كەم كردنەوەی خەرجییەكان بێت، بە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە خەرجی زیاتر دەبێت".
ئەمە لە كاتێكدایە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بۆكەمكردنەوەی خەرجییەكان ھەوڵدەدات ژمارەی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكان كەم بكاتەوە.