سه‌رۆك وه‌زيرانى هۆڵه‌ندا ده‌گاته هه‌ولێر
بڕياره ئه‌مشه‌و شاندێكى حكومه‌تى هۆڵه‌ندا، به سه‌رۆكايه‌تى مارك رۆته، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌و وڵاته بگاته هه‌ولێرى پايته‌خت.
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره ئه‌مشه‌و شاندێكى حكومه‌تى هۆڵه‌ندا، به سه‌رۆكايه‌تى مارك رۆته، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌و وڵاته بگاته هه‌ولێرى پايته‌خت.
مارك رۆته له 1967 له‌دايكبووه و يه‌كه‌م وه‌زيرى سه‌ر به پارتى گه‌لى ليبراڵى پارێزگار بووه و له ئێستاشدا سه‌رۆك وه‌زيرانى هۆڵه‌ندايه.
پێشتر چه‌ندين پۆستى حكومه‌تى هه‌بووه. له‌وانه وه‌زيرى كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى بووه له نێوان 2002 و 2004 و له 2006 بووه‌ته سه‌رۆكى كوتله‌ى په‌رله‌مانى حزبه‌كه‌ى.
له هه‌ڵبژاردنى 2010 پارته‌كه‌ى توانى زۆرترين ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت.


