بەفەرمی زێره‌ڤانی كڕینی هاوڕێ جەلالی راگه‌یاند
یانه‌ی زێره‌ڤانی به فه‌رمی له باره‌گای تایبه‌تی خۆی له شاری دهۆك، كڕینی هاوڕێ جه‌لالی ناوه‌ڕاستكاری پێشووی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری راگه‌یاند.
كوردستان24، هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، وه‌ك یه‌كه‌مین میدیا، ده‌نگۆی چوونی هاوڕێ جه‌لالی بۆ یانه‌ی زێره‌ڤانی بڵاو كرده‌وه، ئه‌مڕۆش هه‌واڵه‌كه پشتڕاست كرایه‌وه و به فه‌رمی به یاریزانی نوێی زێره‌ڤانی ناسێندرا.
بەگوێرەی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئالان حوسێنی په‌یامنێری کوردستان24 له دهۆك كه‌وتووه، گرێبه‌سته‌كه‌ی هاوڕێ جه‌لال بۆ یه‌ك وه‌رزه، به‌مه‌یش ئه‌و یاریزانه هاوشان له‌گه‌ڵ دلێر حاته‌می گۆڵپارێز و عامر ئیسماعیل ده‌بێته سێیه‌مین گرێبه‌ستی فه‌رمی یانه‌كه كه بۆ وه‌رزی نوێ درێسی زێره‌ڤانی ده‌پۆشن.
هاوڕێ جه‌لال، یاریی بۆ یانەکانی پێشمەرگەی سلێمانی، نەورزۆ و سیروانی نوێ کردووە و وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی هەولێر پلەی دووەمی لە خولی نایابی کوردستان بەدەستهێنا و لەگەڵ هەڵبژاردەی کوردستانیش بەشداریی جامی کۆنیفای 2016 کرد.