شێڤچێنکۆ بووە سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆکرانیا
ئاندرێ شێفچێنکۆ، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئۆکرانیا و یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، بەشێوەیەکی فەرمی وەکو سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی دیاریکرا.
ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆکرانیا لە بەیاننەمەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، ئاندرێ شێفچێنکۆ هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان، وەکو سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەیان هەڵبژێردرا و بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوو، سەرۆکایەتی فێدراسیۆنەکەیان دەکات.
گۆڵکارەکەی پێشووی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، چەند مانگێک لەمەوبەریش وەکو راوێژکاری ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی وڵاتەکەی دیاریکرا.
شێفێچێنکۆ کە ماوەیەکیش وەکو راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەست نیشانکرا، لە مێژوودا 111 جار درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لەبەر کردووە، خاوەنی 48 گۆڵ و 9 ئاسیستە، بەڵام هەرگیز بە درێسی ئۆکرانیا هیچ ناسناوێکی بەدەست نەهێناوە. هەروەها ئەو یاریزانە لە کاروانی وەرزشی یاریی بۆ یانەکانی دینامۆکیەڤ و ئەیسی میلان و چێڵسی و کردووە و بە گشتی لەگەڵ ئەو یانانە، لە 653 یاریی خاوەنی 326 گۆڵ و 15 ناسناوە.
سەرۆکە نوێیەکەی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆکرانیا، لە ساڵی 2004 ئەو کاتەی لە ریزەکانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بوو، خەڵاتی باڵۆن دۆری بردەوە.