واشنتن: له پاڵپشتی هاوپه‌یمانه‌كانمان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سەر کێڵگەی غازیی کۆرمۆر ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، له پاڵپشتی هاوپه‌یمانه‌كانمان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین.
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسیوییه‌تی: "ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، كه له‌م وه‌رزه‌ی زستاندا بووه هۆی وێرانكردنی ژێرخان و پچڕانی كاره‌با له‌سه‌ر ملیۆنه‌ها هاووڵاتی.
رۆمانۆوسكی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا له پاڵپشتی هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی سه‌روه‌ری ئاسایشه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت".
شه‌وی (25ـی کانوونی دووەمی 2024) پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، لە رێگەی مووشەکی کاتیۆشاوە هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی غازیی کۆرمۆر و لە نزیک کۆگاکانی سووتەمەنی کەوتووەتە خوارەوە.
بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیەی بۆ سۆشیال میدیا کوردستان24 نێردرابوو، شایەتحاڵەکان لە نزیک کێڵگەکە ئاماژە بەبوونی ئاگرێک دەکەن لەنزیک شوێنی کۆگاکانی سووتەمەنی و ئاماژە بەوە دەکەن، ئاگرێکی بچووک لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی کاتیۆشاکان کەوتووەتەوە.
کێڵگەی غازیی کۆرمۆر، کە لە ساڵی 2007ـەوە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵەوە، کۆمپانیای دانەغاز وەبەرهێنانی تێدا دەکات.
أدين الهجوم الذي وقع بالأمس على خور مور في إقليم كردستان العراق. أسفر الهجوم إلى تدمير البنية التحتية وتسبب في انقطاع التيار الكهربائي عن الملايين في منتصف فصل الشتاء. تقف الولايات المتحدة إلى جانب شركائنا في العراق وإقليم كردستان لدعم سيادة العراق وأمنه.
— Ambassador Alina L. Romanowski (@USAmbIraq) January 26, 2024