پۆلیسی هەولێر چەند کەسێک بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕی دیلیڤەری دەستگیر دەکات

دەستگیرکراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر
دەستگیرکراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر

K24 – هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، ژمارەیەک تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕی دیلیڤەری لە هەولێر دەستگیرکران.

رۆژی شەممە (27ـی کانوونی دووەمی 2024) لە بەدواداچوونێکی ئالان زەندی، راگەیاندنکار لە کوردستان24 لە پۆلیسی هەولێری گواستووەتەوە، تۆمەتباران خەڵکی دەرەوەی هەولێرن و لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکانیان چەکییان پێبووە و هەڕەشەیان لە خەڵک و خاوەنی ماتۆڕەکان کردووە.

هاوکات پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتباران پێشینەی تاوانیان هەیە و پێشتر لەسەر هەڕەشەکردن، ئاژاوەگێڕی و بازرگانیکردن بە ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکراون.