بە ڤیدیۆ...گوێلەكەیەكی دەگمەن لە دایك دەبێت
سێ چاو و دوو لوتی هەیە

K24- هەولێر:
له حاڵهتێكی دهگمهندا له گوندێكی سنووری شارهدێی سیدهكان لە شارۆچکەی سۆران لە باشووری کوردستان گوێلكەیەک له دایك بووه سێ چاو و دوو لوتی هەیە.
عومهر مستهفا، دانیشتووی گوندی كەندەھۆڵی سنووری شارۆچکەی سۆران لە بارەی لە دایکبونی ئەم گوێلکەیە بە (كوردستان24) گوت: "لە منداڵییەوە كاری ئاژەڵداریی دەكەم، تا ئێستا حاڵەتی لەم شێوەیەم نەبینیوە، گوێلكەكە سێ و چاو و دوو لوتی ھەیە".
عومهر مستهفا دەشڵێ: "گوێلكەكە لە شیرخواردن كێشەی ھەیە ناتوانێت سەری بباتە ژێر گوانەكانی دایكی، بۆیە بە مەمەی منداڵان شیری پێدەدەین، بەڵام جوڵەی باشە و دەتوانێ بژی".
خاوەنی گوێلکە دەگمەنەکە ئاماژەش دەکات کە: "چونكە ئهو گوێلكەیە حاڵەتەكەی دەگمەنە و ناتوانێ شیر بخوات، بەزەییم پێدادێتەوە ناتوانێ خۆی شێری دایكی بخوات بۆیه سۆز و خۆشهویستیی زۆرم بۆ ههیه و بهزهییم پێدادێتهوه".
بەگوتەی خاوەنی گوێلکە دەگمەنەکە: ماوەی پێنج رۆژە گوێلكە دەگمەنەکەی لە دایكبووە و بەردەوام چاودێریی دەكات، ئەمەش وایكردووە زیاتر لە رۆژانی دیكە ماندوو ببێت، چونكە خزمەتكردنی ئەم گوێلکەیە لە خزمەتکردنی ئاژەڵەكانی دیكە زەحمەتترە.
داڕشتنەوە: ھەڤاڵ مەلا