بایرن میونشن بەرگریکارێکی نوێی گواستەوە ریزەکانی

ساشا بۆی بەرگریکاری نوێی یانەی بایرن میونشن
ساشا بۆی بەرگریکاری نوێی یانەی بایرن میونشن

دوای هەوڵێکی زۆر و چەند بژاردەیەکی جیاواز بۆ پۆستی بەرگریکاری باڵی راستی یانەکەیان، دواجار یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا توانی ساشا بۆی بەرگریکاری یانەی گالەتەسەرای تورکیا بگوازێتەوە ریزەکانی.

ماڵپەری فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، لەگەڵ یانەی گالەتەسەرای تورکی گەیشتنە رێکەوتن و ساشا بۆی بەرگریکاری فەرەنسی ئەو یانەیان، بۆ ماوەی 4 ساڵ تاوەکو هاوینی ساڵی 2028، بەرامبەر 5+30 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە ریزەکانیان.

هەردوو یانەی بایرن میونشن و گەلەتەسەرای لەسەر ئەوەش رێککەوتون لە ماوەی داهاتوو دوو یاریی دۆستانە لە نێوانیان بکرێت، سەدا 50 داهاتی ئەو دوو یارییەش پێشکەشی یانە تورکیەکە بکرێت.

بەرگریکارە فەرەنسیەکە دوای پەیوەندی کردنی بە یانە ئەڵمانیەکە، لە یەکەم دەرکەوتنی گووتی " خەونێک بوو و بووە راستی، شانازی دەکەم کە لە یانەیەکی وەک بایرن میونشن یاری دەکەم. ئێستا بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ناسینی تیپە نوێیەکەم و شانبەشانی ئەم هەموو یاریزانە گەورانە یاری بکەم، من یاریزانێکی بەرگری-هێرشبەریم، من لە بەرگریدا چەندە ئاسوودەم، ئەوەندەش لە هێرشبردندا ئاسوودەم ''.

کاروانی پیشەگەری ساشا بۆی بەرگریکاری نوێی یانەی بایرن میونشن:
رێن 2019-2020
12 یاری
2 ئاسیست
دیخۆن 0202-2021
24 یاری
1 ئاسیست
گالەتەسەرای 2022-2024
83 یاری
4 گۆڵ
4 ئاسیست

ساشا بۆی بەرگریکارە تەمەن 23 ساڵانەکەی یانەی بایرن میوشنی ئەڵمانیا، لەگەڵ یانە نوێیەکەی درێسی ژمارە 23 لەبەر دەکات، پێشتر خاوەنی ئەو درێسە دانی بلیند بەرگریکاری هۆڵەندی بوو.

ژامرەی درێسی ساشا بۆی
ژامرەی درێسی ساشا بۆی