عەوادی: هێزەکانی هاوپه‌یمانان له عێراق دهكشێنەوە
K24 – هەولێر:
گوتەبێژی حکومەتی عێراق دووپاتیده‌كاته‌وه، له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقدا هێزەکانی هاوپه‌یمانان له عێراق دهكشێنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی رایگەیاند، یه‌كێك له كارنامه‌كانی حكومه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، كۆتاییهێنانه به ئه‌ركی سه‌ربازیی هێزەکانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی.
عه‌وادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می لیژنه‌ی سه‌ربازیدا، كه به سه‌رۆكایه‌تی سوودانی به‌ڕێوه‌چوو، به‌فه‌رمی ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراوه و دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ی تا ئێستا له عێراق ماوه‌ته‌وه، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئایندهی دیاریبكرێت و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ قۆناغێكی نوێ بكێشرێت، بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی نێوان عێراق و هاوپه‌یمانان.
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق گوتیشی: دوای چه‌ند ساڵێك له پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق له داعش، پێویسته پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌ركی سه‌ربازی هێزەکانی هاوپه‌یمانان بكرێت و ده‌بێت دیراسه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر، ئاستی توانای سه‌ربازیی هێزه عێراقییه‌كان له‌ڕووی چه‌كداری و هه‌واڵگرییه‌وه بۆ زانینی ئاستی توانایان له پاراستنی وڵاته‌كه‌یان بكرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە (25ـی کانوونی دووەمی 2024) سابرینا سینگ، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا "پێنتاگۆن" لە وەڵامی عیسا حەسەن، پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی بەوەدا، هێشتا هەڕەشەی داعش ماوە و هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بەردەوام دەبن لە رووبەڕووبوونەوەیان.
جێگری گوتەبێژی پێنتاگۆن، رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکان باسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق نەکراوە، بەڵکو هەردوولا بە هاوبەشی بەردەوام دەبن بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش.
سابرینا سینگ، باسی لەوەکرد، لەسەر داواكاری حكومەتی عێراق لەو وڵاتەین و شانازی بەو كارانە دەكەین کە بە هاوكاری هاوبەشەكانمان و هێزە عێراقییەكان ئەنجاممانداوە، هەروەها ئەم بە گرووپ كاركردنە هەنگاوی داهاتووی پەیوەندییەكانمانە.
لەلایەکی دیکەوە وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، هێزەكانی ئەمەریكا لەسەر بانگهێشتی حكومەتی عێراق و لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەو وڵاتەن. ئەمەریكاش پابەندە بە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق و ناوچەكە.