به‌هۆی داڕمانی به‌فر له كوێستانی پڕژه 3 گه‌شتیار گیانییان له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی داڕمانی به‌فر له كوێستانی پرژه‌ی گوندی وێزه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی چۆمان، 3 گه‌شتیاری گیانییان له ده‌ستدا، كه دانیشتووی شاری هه‌ولێرن و كه‌سێكی دیكه برینداربوو.
په‌یامنێری كوردستان 24، له نه‌خۆشخانه‌ی سۆرانه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌و سێ گه‌شتیاره به مه‌به‌ستی وێنه‌گرتن چوونه‌ته ژێر یه‌كێك له كه‌وییه به‌فره‌كانی پڕژه و دواتر كه‌وییه به‌فره‌كه داده‌ڕمێت و ئه‌و سێ گه‌شتیاره گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، كه‌سێكی نزیكیشیان بریندار ده‌بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرمان، ئه‌و سێ گه‌شتیاره به‌ناوه‌كانی (مه‌عروف به‌كر خدر 35 ساڵ – عه‌بدولجه‌بار محه‌مه‌د عه‌لی عه‌بدوڵڵا 40 ساڵ – كاروان عومه‌ر محه‌مه‌د 31 ساڵ)، گیانییان له‌ده‌ستداوه، دانیشتووی ناو شاری هه‌ولێرن.
په‌یامنێری كوردستان 24 هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ده‌رهێنانی ته‌رمی ئه‌و سێ گه‌شتیاره له ژێر به‌فر، به هاوكاری دانیشتووانی ناوچه‌كه، زیاتر له كاتژمێرێكی خایاندووه.
دوای گه‌یاندنی ته‌رمه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی چۆمان و دواتریش پزیشكی دادی سۆران، له ئێستادا ته‌رمه‌كان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه شاری هه‌ولێر.
كوێستانه‌كانی پڕژه، ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری سه‌ر به قه‌زای چۆمانه له پارێزگای هه‌ولێر و له هاوینانیش به‌فر له هه‌ندێك شوێنی ئه‌و هاوینه‌هه‌واره ده‌مێنێت، له‌م ساڵیش‌دا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، گه‌شتیارێكی زۆر روو له‌م ناوچه‌یه ده‌كه‌ن.