ته‌ندروستی غه‌ززه: ژماره‌ی كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه گه‌یشته 26637 كه‌س
K24 - هەولێر:
تاكو ئێستا هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامه و رۆژ له دوای رۆژ ژماره‌ی قوربانییان به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه به‌رزده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌رتی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین، ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل گه‌یشتووه‌ته 26637 كه‌س و هه‌روه‌ها ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشتووه‌ته 65387 كه‌س، كه زۆربه‌یان له ریزی ژنان و منداڵانن.
ته‌ندروستی غه‌ززه له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، 215 كه‌س له غه‌ززه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل كوژراون.
ته‌ندروستی غه‌ززه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ژماره‌یه‌كی زۆری كوژراوان له غه‌ززه هێشتا له ژێر داروپه‌ردوو جێماون، سوپای ئیسرائیل رێگه به تیمه‌كانی فریاگوزاری و به‌رگری شارستانی نادات ده‌ربهێندرێن.
لە رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردەسەر ئیسرائیل، زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 بارمتەش دەستبەسەرکران کە تاكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون.
هەریەك لە ئەمه‌ریكا، كەنەدا، بەریتانیا، ئیتاڵیا و فینلەند هاوكارییە داراییەكانیان بۆ ئاژانسی كار و هاوكاری ئاوارە فەڵەستینیەكان راگرتووە.
هۆكاری راگرتنی هاوكارییەكان، بەشداریكردنی ژمارەیەك لەو هاووڵاتیە فەڵەستینیانەیە لە هێرشەكەی 7ـی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووی سەر ئیسرائیل.