عێراق نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر ئاڵۆزی و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه ده‌رده‌بڕێت
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌رده‌بڕێت و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، عێراق هه‌وڵه‌كانی بۆ لێكتێگه‌یشتنێكی ئه‌رێنی كه سوودی بۆ خۆی و ناوچه‌كه هه‌بێت چڕ ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 29ـی كانوونی دووه‌می 2024) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یاندراوێكدا نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به پێشهاته ئه‌منییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه ده‌رده‌بڕێت، هاوكات كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه به پێویست ده‌زانێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه پێویستی به هه‌وڵی هاوبه‌شی نێوان وڵاتان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه به‌رقه‌رار بكرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاڵۆزی و په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌منییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئوردنی له‌سه‌ر سنووره‌كانی سووریا ره‌تكردووه‌ته‌وه. جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، عێراق له‌میانی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵه‌كانی چڕ ده‌كاته‌وه بۆ لێكتێگه‌یشتنێكی ئه‌رێنی كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه بكات.
رۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ پێگەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە له‌سه‌ر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، سێ سەرباز کوژران و 34 سەربازی دیکەش برینداربوون.
ئه‌و بنكه سه‌ربازییانەی ئه‌مه‌ریكا كه هێرشیكراوه‌ته‌سه‌ر، ده‌كه‌وێته سێگۆشه‌ی سنووری نێوان عێراق، سووریا و ئوردن و لە شەڕی داعش رۆلێکی بەرچاویان هەبوو لە تێکشکاندنی چەکدارەکانی ئەو گرووپە و ئازادکردنی ناوچەکانی عێراق و سووریا کە لەلایەن داعشەوە داگیرکرابوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، جۆن كێربی، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی دووپاتیكرده‌وه "به‌شێوازێكی گونجاو" وه‌ڵامی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر بنكه و باره‌گاكانیان له ئوردن ده‌ده‌نه‌وه.
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له لای خۆیه‌وه گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانی تۆمه‌تباركرد له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌ی كرایه سه‌ر بنكه‌كانیان له ئوردن.
هەروەها کامیلا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبن و هەموو ئەوانەی رۆڵیان هەبووە لە هێرشەکەی سنووری نێوان سووریا و ئوردن بە سزای خۆیان دەگەیەندرێن.