مووچەی ئەم توێژە دابەش دەكرێت
K24 – ھەولێر
دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی چەند توێژێكی دیكەی راگەیاند.
بە گوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى رۆژى سێ شه‌ممه و چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه به‌روارى 16-17-18/8/2016، مووچه‌ى خانه‌نشینى پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
ئەمە لە كاتێكدا كە لەماوەی رابردوودا مووچەی پێشمەرگە و فەرمانبەرانی خانەنشین چەند مانگێك زیاتر لە مووچەی فەرمانبەرانی دیكە دواكەوتووە، ئەمەش بووە ھۆی نیگەرانی خانەنشینان.