محه‌ممه‌د ساعدی: گه‌نده‌ڵی له پارێزگاكانی باشووری عێراق گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیدار
K24 – هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی عێراقی ئاماژه به‌وه ده‌كات، گه‌نده‌ڵی له عێراق به‌تایبه‌ت له پارێزگاكانی باشوور، گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكی گه‌وره و مه‌ترسیدار. ده‌شڵێت، به‌هۆی باڵاده‌ستی هێزه سه‌ربازییه‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكان، ئه‌و پارێزگایانه بوونه‌ته سه‌ربازگه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 31ـی كانوونی دووه‌می 2024) محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن ساعدی، چاودێری سیاسی عێراقی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئیداره خۆجێییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌تایبه‌ت له ئاست دابینكردن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان زۆر كه‌مته‌رخه‌من و له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیدا نین.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، گه‌نده‌ڵی له عێراق به‌تایبه‌ت له پارێزگای دیوانیه و پارێزگاكانی باشوور، گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكی گه‌وره و مه‌ترسیدار.
محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نه‌بوونی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان یه‌كێكی دیكه‌یه له هۆكاره‌كانی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان له پارێزگای دیوانییه و پارێزگاكانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه گوتیشی، سه‌رباری نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له دیوانیه و پارێزگاكانی دیكه، هاوكات به‌هۆی باڵاده‌ستی هێزه سه‌ربازییه‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكان، ئه‌و پارێزگایانه بوونه‌ته سه‌ربازگه.