بەسەرپەرشتی بارزانی مەكتەبی سیاسی پارتی كۆدەبێتەوە
K24 – ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرپەرشتی مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی و بە بەشداری فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەكی باڵا لە پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كوردستان24 ئاشكرای كرد، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی پارتی تاوتوێی دەستپێشخەریەكەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ نزیككردنەوەی لایەنەكان و كۆبوونەوەكانی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دەكرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، بە نوێنەرایەتی مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، بە ئامانجی چارەسەركردنی دۆخی ناوخی ھەرێمی كوردستان گەڕێكی دیكەی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان ئەنجامدا.