جه‌میل بایك و به‌سێ هۆزات به هاوسه‌رۆكه‌كانی كه‌جه‌كه هه‌ڵبژێردرانه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی كۆنگره‌ی گه‌ل چه‌ندین بڕیار دراون
K24 – هه‌ولێر
له ده‌یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی گشتی كۆنگره‌ی گه‌ل، ره‌مزی كارتال و هاجه‌ر زاگرۆس به هاوسه‌رۆكه‌كانی كۆنگره‌ی گه‌ڵ و جه‌میل بایك و به‌سێ هۆزاتیش به هاوسه‌رۆكه‌كانی كه‌جه‌كه هه‌ڵبژێردرانه‌وه.
به‌پێی میدیاكانی په‌كه‌كه، ده‌یه‌مین كۆنگره‌ی گه‌ل به به‌شداری 161 نوینه‌ر له رۆژی یه‌كی ئاب بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر ره‌وشی باكووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان و توركیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه ره‌وشی ئێستای باكووری كوردستان و توركیا به شه‌ری ناوخۆیی و شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات به‌ناوكرد، كه پێی وایه دوو هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌یه، یه‌كه‌م ئه‌نجامی شه‌ڕی سێیه‌می جیهانییه كه 25 ساڵه به‌رده‌وامه، هۆكاری دووه‌میش بۆ خه‌باتی په‌كه‌كه له باكوور گه‌ڕانده‌وه كه 43 ساڵه به رێبه‌رایه‌تی ئۆجه‌لان به‌رده‌وامه.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی كۆنگره‌ی گه‌ل و پاش هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆكه‌كانی كه‌جه‌كه و كۆنگره‌ی گه‌ل، جه‌میل بایك رایگه‌یاند له كۆبوونه‌كه‌دا چه‌ندین بڕیاری دران كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م بڕیارانه، به‌رچاوڕوونییه‌كیان هه‌یه كه ئێدی كاتی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانه و كاتی قسه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندن ته‌واوبوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و بریارانه ئاشكرا بكات.
هه‌روه‌ها پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه پێویسته هه‌میشه پرسی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له كاره پێشینه‌كانیان بێت و كار و چالاكییه‌كانیان له چوارچێوه‌ی هێلی ئۆجه‌لاندا بێت.