هاندەرێک تووشی شەرمەزاریەکی گەورە دەبێت

هاندەرێکی بە ساڵاچووی هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار، لە یاریی هەڵبژاردەکەیان بەرامبەر سەنیگال، لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا داوای خۆشەویستی لە هاونیشتیمانیەکی دەکات، بەڵام داواکەی رەتدەکرێتەوە و تووشی شەرمەزاری دەبێت.
لە یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار و سەنیگال، هاندەرێکی بەساڵاچووی کۆتدیڤوار داوای خۆشەویستی لە کچێکی گەنجی هاونیشتیمانیەکەی دەکات، بەڵام ئەو کچە داواکەی رەتدەکاتەوە و هاندەرە بەساڵاچووەکەش شەرمەزار دەکات، ئەمەش کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
لەو کاتە کە هاندەرە بەساڵاچووەکە داوای خۆشەویستی لەو کچە دەکات، بێ ئاگا بوو لەوەی چەند کەسێک بە مۆبایلەکانیان ئەو دیمەنە وێنە دەگرن، بۆیە دوای یارییەکە دیمەنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەبێتەوە و دەگاتە بەرچاوی خێزان و منداڵەکەی.
پاش ئەوەی هاندەرەکە دەزانێت کە خێزان و منداڵەکەی ئەو دیمەنەیان بینیوە، داوای لێبوردنیان لێدەکات و لە دیمانەیەکدا لەگەڵ Actu Foot گووتی '' داوای ژمارەی مۆبایلم لە کچەکە کرد و زۆریم لە کچەکە نەکرد، بەڵام ئەو رەتیکردەوە داواکەم جێبەجێ بکات، ئێستاش دەمەوێت داوای لێبوردن لەو کچە و هەروەها خێزان و منداڵەکانم بکەم ''.
