رۆمانیا خۆی بۆ جه‌نگی دژ به رووسیا ئاماده ده‌كات
K24 – هەولێر:
فەرماندەیەکی باڵای سه‌ربازی رۆمانیا داوا دەکات وڵاتەکەی خۆی بۆ جەنگی دژ بە رووسیا ئامادە بکات.
گیۆرگیتا ڤلاد سەرۆکی دەستەی بەرگری رۆمانیا، رایگەیاند، رووسیا بووەتە کێشە بۆ تەواوی جیهان.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئەگەر پوتن لە ئۆکرانیا سەرکەوتووبێت، ئامانجی داهاتووی داگیرکردنی مۆڵدۆڤا دەبێت، ئەوەش دەبێتە هۆکاری دروستبوونی گرژی لە رۆژئاوای باڵکان".
ڤلاد ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت رۆمانیا بە تەواوی خۆی بۆ جەنگی دژ بە رووسیا ئامادە بکات، چونکە ئامانجی سەرۆکی رووسیا تەنیا ئۆکرانیا نییە.
به‌ر له كۆچی دوایی هێنری كیسینجه‌ر، دیپلۆماتكاری خانه‌نشین و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا بۆ گۆڤاری (زه سپیكتیتۆر) رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر رووسه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه‌ی كه ده‌یانه‌وێت، كۆتایی به‌شه‌ڕ له ئۆكرانیا دێت.
كیسینجه‌ر راشیگه‌یاندبوو، رووسیا پێویستی به‌وه هه‌یه به رێژه‌ی %20ـی خاكی ئۆكرانیا كۆنترۆڵ بكات، ئه‌وانیش پێكهاتوون له هه‌رێمی دۆنباس، ناوچه پیشه‌سازی و كشتوكاڵییه‌كان، به‌شێك له ناوچه بهندهرییهكانی سه‌ر ده‌ریای ره‌ش، ئه‌مه بۆ مۆسكۆ راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنه.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.