عێراق.. سه‌دان كه‌س به تۆمه‌تی تیرۆر و كاری تاوانكاری ده‌ستگیرکران
K24 - هەولێر
لە پارێزگا جیاکانی عێراق، به تۆمه‌تی تیرۆر و كاری تاوانكاری، سەدان کەس دەستگیرکران. بەرپرسە ئەمنییەکانیش دەڵێن، ئۆپەراسیۆنەکانیان لەو بوارەدا بەردەوام دەبن.
عه‌لی مه‌سجه‌ل، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سامه‌ڕا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، به تۆمه‌تی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و كاری تاوانكاری، زیاتر له 88 كه‌س لە پارێزگا جیاکانی عێراق ده‌ستگیركراون.
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه گوتیشی، به‌مدواییانه هێزه ئه‌منییه‌كان زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجامداوه و وێڕای كوژرانی ژماره‌یه‌ك تیرۆرست له كرده ئه‌منییه‌كاندا، 65 تیرۆرستیش ده‌ستگیركراون، وێڕای ده‌ستگیركردنی 727 داواكراوی كه‌یسی تاوانكاری و له‌ناوبردن و دەستبەسەرداگرتنی 196 حەشارگە و کەلوپەلی كه‌لوپه‌لی جیاواز و له‌ناوبردنی 64 جۆری تەقەمەنی، کە تیرۆرستانی داعش بەجێیان هێشتبوو.
به‌گوته‌ی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سامه‌ڕا، دەستبەسەر تانکەرێك و بارهەڵگری دەستکاریکراودا گیراوه، كه بۆ به‌قاچاغ هێنانی کرێکاری بیانی و به‌كارده‌هێنران، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی دیكه، كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان نه‌بووه.
عه‌لی مه‌سجه‌ل لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، كرده‌كانیان بۆ كێوماڵكردن و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه چۆڵه‌وانییه‌كان له پاشماوه‌كانی داعش به‌رده‌وامن.