له‌باره‌ی داواکه‌ی گۆڕان قوباد تاڵه‌بانی هاته‌ده‌نگ
"یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌رپرس و بڕیارده‌ره نه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان"
K24 - هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوکرایه‌وه که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای له قوباد تاله‌بانی کردووه ده‌ست له پۆستی جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تی بکێشێته‌وه، له روونکردنه‌وه‌یه‌ک نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، تیمی یه‌كێتی له‌حكوومه‌ت هه‌رگیز خۆیان له‌به‌رپرسیاریه‌تی نادزنه‌وه و له‌ئاست ئه‌و بهرپرسیاریهتیهدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رپرس و بڕیارده‌ره له‌وه‌ی نوێنه‌رو تیمی یه‌كێتی له‌حكوومه‌ت به‌رده‌وام بن یان ده‌ست لهكاربكشێتهوه نه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان".
له روونکردنه‌وه‌که‌دا هاتووه: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شێكی سه‌ره‌كیه له‌كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه له‌رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه قوباد تاڵه‌بانی و هاوكاره‌كانی تیمی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت (وه‌زیره‌كان و بریكاره‌كان و نوێنه‌ره‌كانیان) به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م قۆناغه‌یان له‌ئه‌ستۆ گرتووه، به‌به‌رده‌وامی له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانن كه روبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه، واته یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رپرس و بڕیارده‌ره له‌وه‌ی نوێنه‌رو تیمی یه‌كێتی له‌حكوومه‌ت به‌رده‌وام بن یان ده‌ست لهكاربكشێتهوه نه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، تاوه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بتوانێت به ڕاشكاوی داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جه‌نابیان بكات".
نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی له‌و روونکردنه‌وه‌یه ده‌ڵێ: "تیمی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت هه‌رگیز خۆیان له‌به‌رپرسیاریه‌تی نادزنه‌وه و له‌ئاست ئه‌و بهرپرسیاریهتیهدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، هاوكات مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتگیری خۆیان نیشانداوه بۆ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و تیمی یه‌كێتی له حكوومه‌ت".
له به‌شێکی دیکه‌ی روونکردنه‌وه‌که‌دا هاتووه: "سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه دووره له‌ڕاستیه‌وه و مه‌به‌ست لێی چه‌واشه‌كاریه و هیچی تر، دڵنیاشین ئه‌مه مه‌رامێكی شكستخواردووی له‌پشته‌وه‌یه".