کچێکی دیکەی ئێزدی لە کەمپی هۆل رزگارکرا

K24 – هەولێر:
لە بەردەوامی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوە و رزگارکردنی ئێزدییە رفێندراوەکان، لە کەمپی هۆل کچێکی ئێزدی بەناوی کوڤان عیدۆ خرتۆ ئازادکرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەو کچە ئێزدییە رزگارکراوە، تەمەنی 24 ساڵانە و خەڵکی گوندی حەردانی سەر بە ناحیەی سنونێیە و لەگەڵ خێزانەکەی لەکاتی هێرشەکانی داعش بۆ ناوچەکانی شنگال رفێندرابوو.
هاوکات نووسینگەی رزگارکردنی ئێزدییە رفێندراوەکان بە کوردستان24ـی راگەیاندووە، پێش چەند ساڵێک خوشکێکی کوڤان عیدۆ بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رزگارکراوە و تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 570 کەس رزگارکراون کە لە نێوانیاندا دوو خوشک و برایەکی کوڤان هەیە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا چارەنووسی باوک و دایک و برایەکی کوڤان، ئەو کچە ئێزدییەی لە کەمپی هۆل رزگارکراوە، نادیارە.
رۆژی (3ـی ئابی 2014) چهكدارانی داعش ھێرشیان كردهسهر ناوچهكانی شنگال و داگیریان كرد و ههزاران كهس بوونه قوربانی دهستی ئهو چهكدارانه و شەش هەزار 417 کەس بێسەروشوێن بوون.