قوتابی و مامۆستایانی شارەزوور گەڕانەوە ناوەندەکانی خوێندن

K24 - هەولێر

قوتابی و مامۆستایانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەزوور گەڕانەوە ناوەندەکانی خوێندن. بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک دەڵێت، زۆرینەی مامۆستاکانیان دەستیان بە دەوام کردووەتەوە.

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەزوور 52 قوتابخانەی بنەڕەتی هەن. ئەمڕۆ سەرجەمیان دەرگاکانیان بەڕووی قوتابییاندا کردووەتەوە و قوتابیان و مامۆستایان گەڕاونەتەوە ناوەندەکانی خوێندن.

بەڕێوەبەری قوتابخانەی "دەرسیم" لە سنووری ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر راسپاردەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەزوور سەرجەم مامۆستا و قوتابیانی 52 قوتابخانەکەی ئەو سنوورە دەستیان بە دەوام کردووەتەوە و، هیواخوازن لە داهاتوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان داواکارییەکانی مامۆستایان جێبەجێ بکات.

بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیە گوتی، "ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی کتێب دەکەین و دەوامی بەیانی و ئێوارانی قوتابیان لە قوتابخانەکەمان رێکدەخەینەوە. زۆرینەی مامۆستاکانمان گەڕاونەتەوە قوتابخانە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەوانەی دیکەش دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان".

ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە 19ـی تشرینی یەکەمی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مامۆستایان مافی خۆیانە لە سەرەتای هەر مانگێکدا مووچەکانیان بۆ دابنین بکرێت. روونیشیکردەوە، "حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆکار نییە لە دواکەوتنی مووچە و مامۆستایانیش تەنیا توێژنین بەڵکو هەموو فەرمانبەران و مووچەخۆرانی دیکە مووچەکانیان دواکەوتووە".

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی باسی لە گرنگی رۆڵ و پێگەی مامۆستایان کرد و گوتی، "رێزێکی زۆرمان بۆ ئەرک و زەحمەتییەکانی مامۆستایان هەیە". جەختیشیکردەوە، "حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کاری باشی کردووە بۆ دابینکردنی مووچە و چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەیەکی بنەڕەتی".

هەروەها چەندین جاریش یەکێتی مامۆستایانی کوردستان راگەیاندبوو، دواکەوتنی مووچە کاریگەرییەکی خراپی لە هەرێمی کوردستان دروست کردووە، هەمووان لەسەر ئەو بابەتە ناڕازین، بەڵام بایکۆت و داخستنی دەرگای قوتابخانەکان چارەسەر نییە، بەڵکو کاریگەری نەرێنی دەبێت، لە کاتێکدا دەرگای قوتابخانە حکومییەکان داخراوە، بەڵام لە قوتابخانە ناحکومییەکان دەوام دەکرێت، کە منداڵی زۆربەی بەرپرسەکان لەو قوتابخانانە دەخوێنن، لانی کەم دەبوایە دەرگای قوتابخانە حکومییەکان بکرابانەوە و کتێب دابەشکرابان، بۆ ئەوەی هیچ نەبێ قوتابیان لە ماڵەوە بخوێنن.

قوتابی و مامۆستایانی شارەزوور گەڕانەوە ناوەندەکانی خوێندن (وێنە: ئارام بەختیار - کوردستان24)

Fly Erbil Advertisment