بەهۆی بەفربارینەوە پرۆسەی خوێندن لە سێ پارێزگای باکووری کوردستان راگیران
K24 – هەولێر
میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، لەچەند شار و شارۆچکەیەکی ئەردەخان بەهۆی بەفربارینی چڕەوە دەوامی قوتابخانەکان رادەگیراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ـی شوباتی 2024، میدیاکانی تورکیا رایانگەیاندووە، لە ئەردەخان بەهۆی بەفر بارینی زۆرەوە قوتابخانەکانی سەرەتایی و ناوەندی بۆ ئەمڕۆ راگیران، هەروەها بەفر بەشێوەیەکی بەردەوام دەبارێت و کاریگەریی خستووەتە سەر هاتووچۆی هاووڵاتییان. هاوکات ئەو فەرمانبەرانی دووگیانن یان خاوەن پێداویستی تایبەت، مۆڵەتیان پێدراوە.
میدیاکان راشیانگەیاند، لە پارێزگای ئاگری ناوەند و شارۆچکەکانی دەورووبەر دەوامی قوتابخانەکانی سەرەتایی راگیران. هاوکات لە سێ شارۆچکەی دیکە سبەی کرایە پشوو. لەشارۆچکەی سارای وان هەموو قۆناغەکانی قوتابخانەکان کراونەتە پشوو لەگەڵ قوتابخانە تایبەتەکان سبەی کرایە پشوو. جگە لەو سێ پارێزگایە، لە ئارتڤین بەفرێکی چڕ دەبارێت و لە دوو شارۆچکەی دیکەش پشوو راگەیەندرا، پارێزگاری ئارتڤیب دەڵێت، پشووەکە تەنیا قوتابخانەکانی سەرەتایی و ناوەندی دەگرێتەوە.