مه‌سرور بارزانی: هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئاسایش و سەقامگیریی دەبێت
K24 - هەولێر:
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئاسایش و سەقامگیریی دەبێت.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو)، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نووسیوویه‌تی: "له‌گەڵ یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا جەختمان لە بەردەوامبوونی هەماهەنگیی لەپێناو ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌شڵێت: "هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئاسایش و سەقامگیریی دەبێت و ڕێگەش نادەین ببێتە مایەی هەڕەشە و مەترسیی بۆ دراوسێکانمان".
مه‌سرور بارزانی روونیشیكردووه‌ته‌وه، كه "وەزیری بەرگری تورکیا، پرسە و هاوخەمیی بۆ گیان لە دەستدانی قوربانییانی هێرشەکەی هەولێر دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە هێرشەکە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە، 07-02-2024، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له یاشار گولەر، وەزیری بەرگریى تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندیى دوولایەنە کرا. جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاریکاریی هاوبەش لەپێناو ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "وەزیری بەرگری تورکیا، پرسە و هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی قوربانییانی هێرشەکەی هەولێر دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە هێرشەکە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت".
مەسرور بارزانی، وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای دراوسێتیی باش و بەرژەوەندیى هاوبەش دووپات کردەوە". گوتیشی، "هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئاسایش و سەقامگیری دەبێت و ڕێگەش نادات ببێتە مایەی هەڕەشە و مەترسی بۆ دراوسێکانمان".
گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
له‌گەڵ یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا جەختمان لە بەردەوامبوونی هەماهەنگیی لەپێناو ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) February 7, 2024
هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئاسایش و سەقامگیریی دەبێت و ڕێگەش نادەین ببێتە مایەی هەڕەشە و مەترسیی بۆ دراوسێکانمان.