ره‌ئیسی: هیچ پاساوێك بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نییه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆككۆماری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ پاساوێك بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نییه، ده‌شڵێت بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌و ناوچه‌یه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 7ـی شوباتی 2024) ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆككۆماری ئێران له گوته‌یه‌كدا له به‌رده‌م باڵیۆزانی وڵاتان له تاران رایگه‌یاند، ئێران بۆچوونی وایه پرسه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆككۆماری ئێران سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت، به‌ڵكو هۆكارێكه بۆ ناسه‌قامگیری و تێكدانی بارودۆخی ئه‌منی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئیبراهیم ره‌ئیسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد بۆ سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان له عێراق له سووریا وه‌ك كاردانه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق له 28ـی مانگی رابردوو بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئوردن كه بووه هۆی كوژرانی سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی.
رۆژی (هه‌ینی 2ـی شوباتی 2024) ئیبراهیم ره‌ئیسی له گوته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز ده‌ست به شه‌ڕ ناكات، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری هه‌ر ده‌ستدرێژی و په‌لامارێك به توندی وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
گوته‌كانی سه‌رۆككۆماری ئێران دوای چه‌ند كاتژمێرێك له گوته‌كانی لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا هات كه شه‌وی 1ـی شوباتی 2024 رایگه‌یاند، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران سەقامگیری ناوچەکەیان تێکداوە.
رۆژی یەکشەممە 28ـی کانوونی دووەمی 2024، فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ پێگەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە له‌سه‌ر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، سێ سەرباز کوژران و 34 سەربازی دیکەش برینداربوون.
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له لای خۆیه‌وه گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانی تۆمه‌تباركرد له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌ی كرایه سه‌ر بنكه‌كانیان له ئوردن.
به‌ره‌بەیانی شەممە 3ـی شوباتی 2024، له كاردانه‌وه‌ی كوشتنی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی ئه‌مەریكا له بنكه‌ی "تی-22"ـی سنووری ئوردن، ئه‌مەریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی گرووپ و میلیشیاكان له عێراق و سووریا ده‌ستیپێكرد، تێیدا 85 پێگەی سوپای پاسداران و میلیشیاکان و چەندین کۆگای درۆن و مووشەکیش لەو دوو وڵاته وێرانكران.