ئیسرائیل چاره‌نووسی ده‌ستگیركراوێكی فه‌ڵه‌ستین ئاشكراده‌كات
K24 - هەولێر:
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ده‌ستگیركراوێكی فه‌ڵه‌ستینی، كه به بێ جلوبه‌رگ له‌به‌رده‌م سه‌ربازێكی ئیسرائیلی ده‌ركه‌وتبوو، ته‌لئه‌ڤیڤ چاره‌نووسی ئاشكراكرد.
رۆژنامه‌ی یهدهعوت ئهحرهنووتی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ تۆمه‌تێك به‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستگیركراوه فه‌ڵه‌ستینییه ساغ نه‌بووه‌وه، ئازاد كرا.
رۆژنامه‌كه راشیگه‌یاندووه، به‌هۆی ره‌فتاری نه‌شیاوی، سه‌ربازه ئیسرائیلییه‌كه له‌خزمه‌تی سه‌ربازی دوورخرایه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، وێنه‌ی ده‌ستگیركراوه فهڵهستینییكه له‌نێو قوتابخانه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كی (الرمال) له باكووری غه‌ززه گیراوه و ناوی حه‌مزه‌یه و به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل دایكی، براكه‌ی، برای هاوژینی و كوڕی براكه‌ی كه ته‌مه‌نی دوو ساڵ بووه، كوژراون.
وێنه‌ی حه‌مزه ته‌واوی سۆشیالمیدیای ته‌نی و بووه هۆی توڕه‌كردنی شه‌قام و رای گشتی له جیهاندا و رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ به پێشێلكاری ناساندیان.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 7ـی شوباتی 2024) وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه ژماره‌ی كوژراوان بۆ 27 هه‌زار و 708 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته 67 هه‌زار و 147 كه‌س. روونیشیكردووه‌ته‌وه 70%ـی قوربانییه‌كان منداڵ و ئافره‌تن. باسی له‌وه‌ش كردووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردووا 123 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستداوه و 169ـی دیكه‌یش بریندار بوونه.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.