هه‌ولێر.. له شه‌وی ئیسرا و میعراجدا مزگه‌وتێكی نوێ كرایه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
هاوكات لەگەڵ شەوی ئیسرا و میعراج مزگەوتێک لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی سەدان نوێژخوێن و به‌رپرسانی حكومی و حزبی کرایەوە.
ئه‌م شه‌و (چوارشه‌ممه 7ـی شوباتی 2024) له شاری هه‌ولێر و له گه‌ڕه‌كی كرێكاران مزگه‌وتی "ده‌رگای به‌هه‌شت" بە ئامادەبوونی سەدان نوێژخوێن و به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی حزبی کرایەوە و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه و به بۆنه‌ی زیندووكردنه‌وه‌ی شه‌وڕۆیی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بۆ ئاسمانه‌كان، ئاهه‌نگێك ئه‌نجام درا.
شه‌وی ئیسرا و میعراج یه‌كێكی دیكه‌یه له سرووت و بۆنه ئایینییه‌كانی موسڵمانان و به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاھەنگ ده‌گێڕن. خوای گه‌وره لەو شەوەدا پێغەمبەر (د.خ) بەرەو ئاسمان به‌رز كرده‌وه و كردییه میوانی خۆی.
له‌م شه‌وه‌دا پێغەمبەر (د.خ) بەرەو ئاسمان به‌رز كرایه‌وه، واته لە شاری مەکكەوه بەرەو مزگه‌وتی ئەقسای پیرۆز لەوێشەوە لە ڕێگای بۆراق كه ئاژه‌ڵێكی باڵداره، بەرەو خزمەتی پەروەردگار به‌رز كرایه‌وه و میوانداری کرا.
خوای گه‌وره‌یش ئه‌م ڕووداوه موعجیزه‌ئاسایه‌ی له قورئاندا تۆمار كردووه و ده‌فه‌رمووێت: {سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَىٰ بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِّنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ.}
شەوی ئیسرا و میعراج گرینگەیەکی زۆری لە ئیسلامدا ھەیە، چونکە پێغەمبەر (د.خ) لەم شەوەدا بەرەو ئاسمان بەرز بووه و به چاوی حه‌قیقه‌ت لە میانی ئەم گەشتە ڕووحی و جه‌سته‌ییه‌دا زۆرێک لە موعجیزەکانی په‌روه‌ردگاری بینی. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه لە هه‌رێمی کوردستان ئاھەنگ و ڕێوڕه‌سمی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌درێت و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیش وه‌ك لایه‌نی فه‌رمی و په‌یوه‌ندیدار، سه‌رپه‌رشتی زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاده ده‌كات و به بایه‌خه‌وه به‌رزی راده‌گرێت.