وه‌زیری به‌رگری ئیسپانیا له به‌غدایه
K24 - هەولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئیسپانیا گه‌یشته به‌غدا و له‌لایه‌ن هاوتا عێراقییه‌كه‌ی پێشوازیلێكرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، له به‌غدا سابت محه‌ممه‌د سه‌عید ئه‌لعه‌باسی وه‌زیری به‌رگری عێراق، پێشوازی له مارگرێتا رۆبڵێس وه‌زیری به‌رگری ئیسپانیا كرد.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی پته‌وكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئیسپانیا كرد، وێڕای تاووتوێكردنی ڕێگاكانی پەرەپێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئیسپانیا به گشتی (11) هه‌زار سه‌ربازی له عێراق و سووریا، كوه‌یت جێگیر كردووه و (%5)ی ئه‌و هێزانه‌ی راوێژكارن و راهێنان به هێزه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.
هێزه‌كانی ئیسپانیا هیچ ئه‌ركێكی جه‌نگی یان كرده‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌نجام ناده‌ن و خۆیان ته‌رخانكردووه به راهێنانی هێزه عێراقییه‌كان و یارمه‌تی لۆجستی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق.