ناوی دوو سه‌ركرده‌ی سەر بە گرووپە چەکدارەکان ئاشكرابوو كه له هێرشه‌كانی ئه‌مشه‌وی به‌غدا كوژراون
K24 - بەغدا:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرای ده‌كات، له هێرشه‌كانی ئه‌مشه‌وی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له ئه‌بو باقر ئه‌لساعیدی و حاج ئه‌ركان عه‌لیاوی، دوو سه‌ركرده‌ی سەر بە گرووپی چەکداری كاتئیبی حزبوڵڵای عێراقین، كوژراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ساعیدی بەرپرسی سیستەمی مووشەکییەکانی حزبوڵڵای عێراقە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (7ـی شوباتی 2024) شڤان جەباری پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا، رایگه‌یاند، لە بەغدای پایتەختی عێراق ده‌نگی سێ تەقینەوە بیسترا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەل لە رۆژهەڵاتی بەغدا له رێگه‌ی درۆنه‌وه کراوەتە ئامانج، هاوکات هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونە شوێنی رووداوەکە و خەریکی لێکۆڵینەوەن و پشتێنی ئەمنییان دروستکردووە.
شڤان جەباری هه‌روه‌ها گوتی: لە ئەنجامی ئەو هێرشانه سێ کەس کوژران، تەرمەکانیان لەناو ئۆتۆمبێلەکە دەرهێندراون و ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سووتاوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی کوردستان24 کەوتوون، ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکی MQ9 کراوەتە ئامانج، هەمان جۆری ئەو فڕۆکەیە کە بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە ساڵی 2020 بەکارهێندرا.