ئه‌مه‌ریكا: هێزه‌كانمان هێرشه‌كه‌ی به‌غدایان ئه‌نجامداوه
K24 - هەولێر:
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاندووه، هێزه‌كانمان هێرشه‌كه‌ی به‌غدایان ئه‌نجامداوه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئاگاداری راپۆرته‌كانین تایبه‌ت به هێرشه‌كه‌ی به‌غدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش به كوردستان24ـی رایگه‌یاند، ته‌واوی ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا داخران و هێزێکی ئەمنیی تایبەت لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا بڵاوەیان پێکراوە.
راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، لە هێرشەکەی بەغدا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کراوەتە ئامانج و ئەوانەی تێیدا بوون کوژراون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لێكۆڵینه‌وه له هۆكار و سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه ده‌كه‌ین.
ئەمڕۆ چوارشەممە (7ـی شوباتی 2024) شڤان جەباری پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا، رایگه‌یاند، لە بەغدای پایتەختی عێراق ده‌نگی سێ تەقینەوە بیسترا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەل لە رۆژهەڵاتی بەغدا له رێگه‌ی درۆنه‌وه کراوەتە ئامانج، هاوکات هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونە شوێنی رووداوەکە و خەریکی لێکۆڵینەوەن و پشتێنی ئەمنییان دروستکردووە.
شڤان جەباری هه‌روه‌ها گوتی: لە ئەنجامی ئەو هێرشانه سێ کەس کوژران، تەرمەکانیان لەناو ئۆتۆمبێلەکە دەرهێندراون و ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سووتاوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی کوردستان24 کەوتوون، ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکی MQ9 کراوەتە ئامانج، هەمان جۆری ئەو فڕۆکەیە کە بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە ساڵی 2020 بەکارهێندرا.