ئه‌مریكا: 45 هه‌زار چه‌كداری داعش له عێراق و سوریا كوژراون
له بواری مرۆیی و سه‌ربازی توانانییهكانی له‌ده‌ستداوه
K24 – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی 11 مانگی رابردوو 25 هه‌زار چه‌كداری داعش له عێراق و سوریا كوژراون.
جه‌نه‌راڵ شۆن مه‌ك فارلهند رایگه‌یاند له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی داعش له ساڵی 2014 تا ئێستان 45 هه‌زار چه‌كداری داعش له عێراق و سوریا كوژراون.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، به‌رپرسی سه‌ربازی ئه‌مریكا ژماره‌ی ئێستای چه‌كدارانی داعش له عێراق و سوریا له نێوان 15 بۆ 30 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كات كه پێی وایه له كاتی ئێستادا له بواری هێزی مرۆییه‌وه دووچاری كێشه‌یه‌كی گه‌وره بووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه له بواری كوالیتی سه‌ربازیشه‌وه، تواناییه‌كی زۆری له‌ده‌ستداوه.
به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به زیانه مرۆییه‌كانی داعش گوتی له ماوه‌ی 11 مانگی رابردوو 25 هه‌زار چه‌كداری كوژراوه، كه به گشتی له سه‌ره‌تای شه‌ڕ له ساڵی 2014 تا ئێستا 45 هه‌زار چه‌كداری داعش له عێراق و سوریا كوژراون.
له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به‌ڕێگه‌ی ئاسمانی و هاوكاری لۆجیستی و مه‌شق و راهێنان و پێدانی چه‌ك به‌و هێزانه‌ی شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن، هه‌ڵمه‌تێكیان بۆسه‌ر ئه‌و گروپه ده‌ستپێكرد، چه‌ند جارێك له‌باره‌ی ژماره‌ی چه‌كدارانی داعشه‌وه ئامار خرایه‌روو، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی پشتڕاستكراو، له‌باره‌ی ژماره‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه نه‌خراوه‌ته‌روو. ئه‌و جه‌نه‌راڵه ئه‌مریكییه له قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی روون نه‌كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و ژماره‌یه ته‌نها به‌هۆی بۆردوومانی فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان كوژراون، یان له سه‌رجه‌م شه‌ڕ و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شار و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندا، كه پێش دوو ساڵ داگیریان كردبوو.