بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با: ئه‌م تاوانه به بێ سزا تێناپه‌ڕێت
K24 - هەولێر:
بزووتنەوەی نــوجــەبــا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئەمەریکا لە بەغدا دەکات و داوای هەڵوێستی یەکلاکەرەوەش لە حکومەتی عێراق دەکات.
راشیگه‌یاند، ئه‌م تاوانه به بێ سزا تێناپه‌ڕێت.
پێشتریش شڤان جەباری پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا، رایگه‌یاندبوو، لە بەغدای پایتەختی عێراق ده‌نگی سێ تەقینەوە بیسترا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەل لە رۆژهەڵاتی بەغدا له رێگه‌ی درۆنه‌وه کراوەتە ئامانج، هاوکات هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونە شوێنی رووداوەکە و خەریکی لێکۆڵینەوەن و پشتێنی ئەمنییان دروستکردووە.
شڤان جەباری هه‌روه‌ها گوتی: لە ئەنجامی ئەو هێرشانه سێ کەس کوژران، تەرمەکانیان لەناو ئۆتۆمبێلەکە دەرهێندراون و ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سووتاوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرایكرد، له هێرشه‌كانی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له ئه‌بو باقر ئه‌لساعیدی و حاج ئه‌ركان عه‌لیاوی، دوو سه‌ركرده‌ی سەر بە گرووپی چەکداری كاتئیبی حزبوڵڵای عێراقین، كوژراون.