قه‌یس خه‌زعه‌لی: پێویستە عێراق داواکاری بۆ کشانەوەی هێزە بیانییەکان ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایش بكات
K24 - هەولێر:
قەیس خەزعەلی ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق رایده‌گه‌یه‌نێت، تەنیا ئیدانەکردنی ئەم تاوانە بەس نییە پێویستە عێراق داواکارییەک بۆ کشانەوەی هێزە بیانییەکان ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایش بکات.
خەزعەلی ده‌شڵێت: بەردەوامی هێرشەکانی ئەمریکا بە کەمزانینی خەڵک و حکومەتی عێراقە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەل لە رۆژهەڵاتی بەغدا له رێگه‌ی درۆنه‌وه کراوەتە ئامانج، هاوکات هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونە شوێنی رووداوەکە و خەریکی لێکۆڵینەوەن و پشتێنی ئەمنییان دروستکردووە.
شڤان جەباری هه‌روه‌ها گوتی: لە ئەنجامی ئەو هێرشانه سێ کەس کوژران، تەرمەکانیان لەناو ئۆتۆمبێلەکە دەرهێندراون و ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سووتاوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرایكرد، له هێرشه‌كانی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له ئه‌بو باقر ئه‌لساعیدی و حاج ئه‌ركان عه‌لیاوی، دوو سه‌ركرده‌ی سەر بە گرووپی چەکداری كاتئیبی حزبوڵڵای عێراقین، كوژراون.