به درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی عومەر لە پارێزگای دێرەزووری سووریا
K24 - هەولێر:
دوای هێرشەکەی ئەمشەوی بەغدا، هێرشکرایە سەر کێڵگەیهكی نەوتی لە پارێزگای دێرەزووری سووریا.
روانگهی سووری بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، به درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایهسهر كێڵگهی نهوتی عومهر لە پارێزگای دێرەزووری سووریا.
رۆژی 2024/02/05 بەرەی بەناو موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاندبوو، بەدرۆن هێرشیانکردووەتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە کێڵگەی عومەر لە سووریا، ئەمەش به یەکەم هێرشی گرووپە میلیشیاکان داندرا دوای سێ رۆژ تێپەڕبوون بەسەر هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا بۆسهر ئەو گرووپانە لە عێراق و سووریا.