كوشتنی پزیشكێك له ناوه‌ڕاستی به‌غدا هه‌رای ناوه‌ته‌وه
K24 - هەولێر
ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان له پزیشكێكى راوێژكارى منداڵان كرد، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانی ئه‌و پزیشكه، كاردانه‌وه‌یه‌كی فراوانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێنا. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، پزیشكێك به ناوی (خالید زوهه‌یر)، كه پزیشكی راوێژكاری منداڵان بوو، "له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه تیرۆر كرا."
دوای رووداوه‌كه ساڵح محه‌مه‌د حه‌سناوی، وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق تیمێكی وه‌زاریی باڵای راسپارد، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و رووداوه بكه‌ن.
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه پزیشكانی عێراقی بوونه‌ته ئامانجی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نی نه‌ناسراو، تا ئێستاش به ده‌یان پزیشك له شوێنه جیاوازه‌كانی عێراق تیرۆر كراون. به‌شێكیشیان به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی هۆزایه‌تی وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و ئه‌وروپا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان جێهێشتووه.
تا ئێستا چه‌ندین جار سه‌ندیكای پزیشكانی عێراقی داوای له ده‌سه‌ڵاتداران هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه، كادرانی پزیشكی له هه‌ڕه‌شه دووباره‌بووه‌كانی سه‌ریان بپارێزن، دواجارش مانگی هه‌شتی ساڵی رابردوو بوو، كاتێك ته‌رمی پزیشكێك دوای چه‌ند رۆژ له رفاندنی به ناوی حه‌مزه كه‌ریم له پارێزگای میسان به كوژراوی دۆزرایه‌وه.
راپۆرته نافه‌رمییه‌كان ئاماژه به بوونی زیاتر له 70 هه‌زار پزیشكی عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن، كه دوای ساڵی 2003 به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر ژیانیان، وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی عێراقییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی له ده‌ره‌وه خه‌رجی ده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ی راپۆرته ته‌ندروستییه‌كان، ساڵانه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته زیاتر له 6 ملیۆن دینار.