بایدن له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵا كۆده‌بێته‌وه
K24 – هەولێر:
شه‌ڕی غه‌ززه له‌نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌رده‌وامه، هاوكات هه‌وڵه‌كان بۆ ئاگربه‌ست و راگرتنی یه‌كجاره‌كی شه‌ڕه‌كه و ته‌شه‌نه‌نه‌سه‌ندنی به‌رده‌وامه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بڕیار وایه شای ئوردن سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 8ـی شوباتی 2024) كۆشكی سپی رایگه‌یاند، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به تاوتوێكردنی شه‌ڕی غه‌ززه و هه‌وڵه‌كانی بۆ ئاگربه‌ست و كۆتاییهێنان به شه‌ڕه‌كه پێشوازی له شا عه‌بدوڵڵا، شای ئوردن ده‌كات.
هه‌روه‌ها كۆشكی سپی روونیكردووه‌ته‌وه، بایدن رۆژی دووشه‌ممه 12ـی شوباتی 2024، چاوی به شا عه‌بدوڵڵا ده‌كه‌وێت و دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕه‌كه و لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان تاوتوێ ده‌كه‌ن.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل، زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش دەستبەسەرکران کە تاكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون.
ئیسرائیل بەڵێنی نەهێشتنی حەماسی داوە، بۆیە لە 27ـی ئۆکتۆبەرەوە هێرشێکی زەمینی بەرفراوانی ئەنجامداوە، لە ئەنجامی هیڕشە بەردەوامەکانیشی بۆ سەر کەرتی غەززە تا ئێستا 27 هەزار و 840 کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان ژن و منداڵن و زیاتر له 67 هه‌زاری دیكه‌یش بریندار بوونه.