مه‌شعان جبووری: كورد و سووننه هه‌ستده‌كه‌ن مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆكاری سه‌لامه‌تییانه
K24 – هەولێر:
مه‌شعان جبووری رایده‌گه‌یه‌نێت، سووننەکانی عێراق ترسیان لە کشانەوەی ئەمه‌ریکا هەیە. گوتیشی: " كورد و سووننه هه‌ستده‌كه‌ن مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆكاری سه‌لامه‌تییانه".
سه‌رۆكی پارتی نیشتمانی عێراق كه‌سایه‌تی دیاری سووننه‌كان مه‌شعان جبووری رایده‌گه‌یه‌نێت، تادێت ده‌نگی سه‌ركرده‌كانی شیعه و فراكسیۆنه‌كانی نزیك له ئێران بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
جبووری ده‌شڵێت، لای ئێمه شاراوه نییه عه‌ره‌بی سووننه و كورد پاڵپشتی ئه‌و داواكارییه ناكه‌ن و هاوڕان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، چونكه كورد و سووننه له‌به‌ر رۆشنایی نه‌بوونی هاوسه‌نگی له حوكمرانی و خۆسه‌پاندنی شیعه‌كان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا هه‌ستده‌كه‌ن مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆكاری سه‌لامه‌تییانه.
رۆژی پێنجشەممە (8ـی شوباتی 2024) یەحیا رەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لێژنەی باڵای تەکنیکی سەربازی نێوان عێراق و ئەمەریکا دەست بە کارەکانیان دەکەنەوە.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوانیان گفتوگۆ لەسەر دیاریکردنی وادەیەک دەکرێت بۆ کۆتایی هێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.
تتعالى اصوات القيادات والفصائل والكتل الشيعية القريبة من ايران مطالبة بخروج القوات الامريكية من العراق
— مشعان الجبوري (@mashanaljabouri) February 8, 2024
وليس سراً ان اغلبية العرب السنة والكورد السنة لايؤيدون هذا المطلب ويتفقون في الرغبة ببقاء القوات الامريكية وذلك لشعورهم ان وجودها يمثل عنصر امان له‌م في ظل غياب التوازن في الحكم…